تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فڕۆکەی بۆمباهاوێژ
باڵافڕی بۆمبا هاوێژ
فڕۆکەی سووسە
باڵافڕی سووسه٬ فڕۆکەی سەرنجدەر
پاڕۆکە(ئەردە)
پێڕۆکەڵە
منداڵێکە تازە پێی هەڵگرتبێ
پەڕۆکردن
پینەکردن، بیرازکردن
پەڕۆکفرۆش
کووتاڵفرۆش، گەزفرۆش._ی: کووتاڵفرۆشی
پەڕۆکۆنە
پەڕۆ، شڕە، کۆنە، کۆنکە
پەڕۆکەردەی(هەورا)
چیڕۆکە
بڕۆک
ددانەکانی پێشەوەن چووار لە سەرێ چووار لە خووارێ
بڕۆک(خۆ)
هەشت ددانەکانی پێشەوەن چوواریان لەسەرەوەو چوواریشیان لە خووارەوەن لە نێوانی دڕۆکێ دان. بڕندە، بڕ، بڕێن، ببڕ
تڕتڕۆک(خۆ)
تڕتڕە، مۆتۆرسایکل. (باک) تڕتڕک. سورێنچک، (باک) بامەلیشک. (باک) ئووربەڵیشک
جیڕجیڕۆک
گیایەکی بەهاری گەڵاپانە وەکوو تووتن دەکرێتە گزرە بۆ ئاژاڵان لە زستانێدا
خڕۆک
(هەورا.):گۆ
دڕۆک
درانێن ئارگووشکێ ، دوو ددان لە سەرەوەن دووش لە خووارێ لە ژێر چاواندان لە نێوەڕاستی بڕۆک، کاکیلەی دان هەر لایەی یەکێکی لێیە
سڕۆک
سەرمابردوو٬ بەسەرماقەڵس ٬سڕ٬ سڕبوو٬ دەست و پێ چوو٬ کەسێکە هەمیشە سەرمای بێ.
سێڕۆک
ڕۆژووێکە سێ ڕۆژان لەشووێن بەکتری دەگرن.
فڕفڕۆک
فڕفڕۆکه٬ فڕفڕە
هەڵپەڕۆک
نەزم و جوورە هەڵپەڕینێکە.
پچڕۆک
چتێکە زوو بپچڕێ
چاڤگەڕۆک(باک)
چاوگێڕ._ی: چاوگێڕی
چیڕچیڕۆک(هەورا)
باڵندەیێکی کەسک و زەردە هێندەی دوو توکانە لە نێو ڕەزو دەغڵاندا دەژی پەیدا بوونی وی نیشانەی دووایی بەهارێیە، کەسێکیش لە جێگایەک یا لە شووێنێک شین بێتەوە دەڵێن دەڵێی_ە. چیرۆکی گچکە
کوڕکوڕۆک
(باک.): مێشوولەی زۆر وورد
کڕکڕاڕۆک
کرکروچکە
گەڕۆک
گەڕیدە٬ گەرالۆ٬ گەڕانۆ.