تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دڕکە
جوورە گرمژەیەکە لە منداڵان دێ و سەریان وەکوو دڕووی تیژە، دڕکە مێکوتە
فڕکە
بەفڕکە٬ بەتاڵووکە٬ بەپەلە٬-ی کرد: بۆمرۆڤان:تیژتێپەڕیی بۆ هەموو زیندەوارێکی دەبێ٬بەواتا هێزیدا بەخۆی و ڕۆیشت و دەڕپەڕی.(باک.٬بابا.)بازوقه٬فیچقه٬ خووێن فیچقەی بەست. خووێن –ی بەست:خووێن بازرقەی بەست. فجووق٬ فچووز٬(سوور):فرتکه٬باڵندەکە-ی کرد واتە باڵی لێکدا و فڕی و ڕۆیشت
فیڕکە
گیابڕە٬دەردێکە بە گیاندار بگات بەخۆیدا دەفیڕێنێ و کوژندەیە
قوزبڕکە
(بار.):مڵەدووکلکە٬ برێتییە لە چەقۆی گچکە
قونجڕکە
(هەو.):هەڵقورینجاندن٬ قورینجاندن٬ قونجڕک. پێکوڵی٬ گیایەکی بێ گوڵه٬ (شا.): کونجڕە٬ پەیکول٬ پێکۆڵ٬ گیایەکە قولانجێک بڵند دەبێ دووای ووشکی جوورە دەنکێکی دڕواوی دەردەکات بەقەد نوکێکی درێژکۆڵەیە
لخاوەڕکە
لغاوبڕکە
لنگەفڕکە
لنگەفڕێ٬ لنگە فرتێ
لیینگەفڕکە
لنگەفڕکه٬ لاق لە زەوییەوە وەژاندن٬ منداڵ لە زیزبوونێدا و مەڕو بزن و ئیدیکە لە سەربڕینێدا
مڕکە
(ڕەوا.هەو.): مۆرکەی خوریی و لبادی
هەناسەبڕکە
خۆرە چەرە٬ هانکەهانک٬ هەناسەی دژوارە دوای ماندووبوونی هەڵدەکێشرێ.
هەڵگیڕکە
وەرگیڕکە٬ منداڵێکە کەم کەمە کاری پێ بکرێ.
چۆڕکە
جێگایەکە ئاوی لێ بچۆڕێتەوە
کوزبڕکە
قوزبڕکە٬ مڵه٬ هووله٬ داعبایەکی درێژی بەقەد بەڕووی دەبێ دەفڕێ و باڵدارە رەنگیشی وەکوو بەڕووه٬ مۆورکارە مێملی جۆگەیە هەمیشە مێملی شیناتییە ڕەگ و شاڕەگەکەی دەردێنی و ووشکی دەکات.
کوڕکە
(کە.):میتکه٬(کە.):بەللوکه٬ قیتکه٬ ئەو گۆشتەیە ٬ کە لەنێو ئەندامی شەرمی ئافرەتاندایە
گوڕکە
گڕکە (موک.)
خرچان٬ خرچە٬ خرچکە٬ زرک ٬ گزرک٬ کاڵەکی نەگەیشتوو٬ (باد.) ژان و ئازاری حەیوانانە٬ کە خووێنی گووێیان بەرنەدرێ دەیان کوژێ ٬ (خۆ.) خارشت .ــــ زەوی : زهوی بێ گیا و ڕووت.
گیابڕکە
بڕوانە: گیابڕە.