تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێڕژان
ڕژانە ناو شووێنێکی، تێکەڵبوون. داگیرکردن
تێکچڕژان
تێکەڵاوبوون، کەوتنە نێو یەکتری
داڕژان
ڕژان،-ی باڵندان بۆ سەر تەپکە و تەڵە یا بۆسەر کەلاک: واتە بە دەستە گەڵەکۆمە لەسەر کردن ،-ی گوللە: گوللەبارانە ،-ی مۆر: لە قالب ڕێژران،-ی ئەستێرە :ڕاکشان ،-ی بارانە : هاتنە خووارەوەی بارانە بەلێژنە و لێزمە
هەڵپڕژان
_ی ئاو٬ ی فرمێسک٬ پێک هەڵپڕژان: بەرەنگاری یەک بوون٬ دەست ئاڤتن هەڤ٬ پێک_: زۆڕانی گرتن.
هەڵڕژان
ڕژان بەرەوخووار.*
چڕژان
پژان (بۆ مەرەکەب) بەکار دەبرێ، کە بڵاو بێتەوە، (هەورا) تەنینەوە، تێ، ئێک. باخ و باخچەو جەنگەڵ و لێرەوار، کە پڕ بن و ڕوو تێککەن و تێک بئاڵێن_ی پێدەڵێن و بۆ هەموو چتێکی تێکەڵ و پێکەڵ و تێکچڕژابن بەکار دەبرێ
ڕۆڕژان
داڕژان،ڕۆکران.