تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڕومات
کپ٬ بێدەنگ٬ -ی: کپی٬ بێدەنگی
کڕوهوڕ
کڕڕەکڕڕی زۆر
کڕووزانەوە
نووزانەوە٬ (هەو.)هەڵپڕووزان٬ گریانی منداڵ٬ زوورانەوەی منداڵ٬ چرووسانەوە
کڕووس
(ئەردە.): کەڕ٬ نەژنەوا
کڕووش
بازرگان٬ کڕیار وفرۆشیار
کڕووژ
(کۆ.):گورێزە
کڕووکاس
(فە.):هۆڕ و گێژو مات
کڕووکاش
(خانە.٬موک.):هەوڵ و تەقەلا٬ گردوکاش٬ کردوکۆ
کڕووکاشکەر
هەوڵدەر٬ تەقەڵادەر
کەمڕوو
شەرمێوون٬بەشەرم٬ شەرمن. –یی: بەشەرمی٬ شەرمێوونی٬ شەرمن
کەڕواوی
چتێکە کەڕووی هەڵێنابێ
کەڕولاڵ
کەسێکە نەبیستێ و نەدووێ
کەڕوو
(دزە.): کەڕەکیفە. (خۆ.): کەرەشین٬ پرگ٬ کۆڤنگ.(ڕەوا.): پشوو ٬ کەڕی٬ کەڵەکیف٬ کەڕ٬ کیف. (کە.): کەڕو٬ کەڕواڵ٬ کەرۆل٬ کاکڵەگووێزی کۆنیش –دێنێ٬ چتێکی سەوزی بۆن ناخۆشە لەسەر ڕووی نان و کوللێرە و ئیتر٬ کە شێی بێنێ٬ نان و یا هەر چتێکی خوواردەمەنی بە نەرمی و تەڕی لەسەریەک دانرێ –دێنێ
کەڕوو
کاکڵەمووشان٬ تەونی جاڵجاڵووکە
کەڕووهەڵێنان
سەرهەڵدانی کەڕووە لەسەر چتێک
کەڕوکووێر
کەسێکە نەبیسێ و نەشبینێ
گوڵڕوو
ڕووگوڵ ٬ نێوی ئافرەتانە
گوڵڕووت (موک.)
جوورە گەنمێکە گوڵەکەی قەڵچخی نییە .
گویڕوو
گڕوپڤ