تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەتاوەڕوو(بابا)
بێچاوەڕوو، بێشەرم، ڕووهەڵماڵراو
چەرداوڕوو
چەتاوەڕوو ناوی تیرەیێکی کوردە لە نێوانی سنەو هەمەدانێدا
ڕاسڕوێین
ڕاشووڕووت
(ئەردە): ڕەشووڕووت
ڕاووڕوو
ماستاوکردن،مەرایی کردن، خووە لێ دانین، دەڵەچەکی، (ئەردە): ڕووپامایی
ڕاووڕووت
ڕووتکردنەوەی مەردوم لە لایەن ڕێگر یا جەردەوە بە زۆری، جەردەیی، گووێ بڕی، -کردن: جەردەیی کردن
ڤڕوهۆڕ
(باک.): درۆ٬ ڤڕەڤڕەی زۆر
ڤەڕووتاندن
ڕووتاندنەوەی تووک و موو
ڤەڕووتن
خوواردنی تیکوڵە شینەکەی قەزوانییە
کاوڕوبورجی
(هەورا.): بەرخی چەرخ
کاڕووت
(باک.):گێزەر
کاڵەبڕوێش
بڕوێشی گەنمی پەڵخوردکراو و نیوە هاڕدراوە و نیوە کوڵاو. جوورێکە لە تەرزە٬ کە وەکوو بڕوێش ووردبێ
کندڕووس
(ڕەوا.باد.دەش.):سندان٬ زڵفنج٬ زڵفنجاو٬ ژەهری مار٬ قوزەڵقورت٬ بۆ جنێو بەکار دەبرێت
کوڕوو
ووشەیێکە ٬ کە ووڵاخی یەکسمی پێ بانگ دەکرێ٬ جاشکە
کوڕووبرای
(هەورا.): کوڕی برا.برازا(کەکوڕبێ)
کوڕووزانەوە
کڕووزانەوە٬ باسی نەبوونی و پەرێشانی کردن لەلای خەڵک٬ ناڵە و گریانی منداڵ بە هۆی نەخۆشییەوە
کوڕووزمان
(باد.):پەچەی مەڕ٬ کوڕووزیمان
کوڕووزەکوڕووز
کوڕووزانەوەی یەک لە دووای یەکتری
کوڕووکاڵ
(موک.):کوڕانی عازە(باک.):٬ بە چەند لاوێکی تازە پێگەییشتوو دەڵێن٬ کە کۆ بووبنەوە
کڕوفرۆشیار
کڕو فرۆش٬ بازرگان.-ی:سەوداگەری٬ ئاڵ ووێر