تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داڕووخاو
ڕماو،ڕووخاو.
داڕووخیان
داڕووخانی دیوار و شووێنانی بڵند،داڕمیان،ڕمیان،ڕووخان.
داڕووشان
ڕووشان،ڕووکان،ڕیشیان،شەرمخاندن.
داڕووشاندن
ڕووشاندن،ڕووکاندن،شەرمخاندن.
داڕووشاو
ڕووشاو،ڕیشالۆ.
داڕووگر
ئەو کەسەی داڕووی لەبەری خۆی هەڵدەسووی.
داڕووگرتن
داڕووگیر
پیلە،بەربەرەکانی،دەرمانگر.
داڕووگەر
دەرمانساز._ی:دەرمانسازی.
دووڕوویی
بەرەوڕوو بە جوورێک ئاخۆتن و لە پاشملەش بە چەشنێکی تر، دووپڵی
دووێڕووی تر
(هەورا.):دووڕۆژی تر
دوڕووگە
دووڕووگە،دوڕووگر،گراڤ،(کە.)دوڕگە،(ڕۆژ)لەن،ووشکایێکە دوولای ئاو بێ یا هەر چووار لای ئاو بێ
دڕووداڵ
دڕووەخر
گیا و دڕوێکی زۆرە کە زەوی داپۆشی بێ
دڕووەزەردە
دڵڕوون
دڵخۆش، بە هومێد، هەویاذار، -بوون: بەهەویابوون.-کردن: دڵخۆش کردن، هەویادار کردن، نێوی ئافرەتانە، -ی: مزگێنی، هەویادار
دەست بەڕووەوەنان
مەبەس لەوەڵامدان وناهومێدکردنی یەکێکی،کە داوای چتێکت لێ بکات.
دەمڕووت
بە یەکێکی منداڵکاری بێ نموود دەکوترێ کە شەرمی لێ نەکرێ
دەمەوڕووکەفتن
(ئەردە): لەپەو ڕووکەوتن
دەڤڕووت
(باک.): قسەڕەق، بێ شەرم. (باک.): - ی: قسەڕەقی، بێ شەرمی