تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جاڕووبەند
جێگایەکە بە جاڕوو سوواخدرابێ
جاڕووکار
جاڕووبەند._ی: جاڕووبەندی
حەنزەڕووت:
جیوەی تیسووەگایانەیە بە ووردکراوی بەهەر برینێکی وەرکرێ چاکی دەکاتەوە.
خاوڕوون
(فە.مەن.خا.)هێلکەوڕۆن.
خایەوڕوون
(فە،خا،مەن.):هێلکەوڕۆن.
خەونی پڕووپووچ
(نە.) : ئاشووپ پاشوو
دارابەڕوویێ
(باک.): دارەبەڕوو
داپڕووزقاندن
داپڕووزقانن
(ئەردە.): داڕووتاندن
داپڕووزقیان
داپڕووسقان
(ئەردە.): داڕووتان
داپڕووسقاندن
(ئەردە.): داڕووتاندن
داپڕووسقیان
(ئەردە.): داڕووتان
داڕووتان
ڕووت بوونی درەخەت لە گەڵا و لق و پۆپ،ڕووتانەوەی سەروپێ و چتی تر لە موو.
داڕووتاندن
ڕووتاندنەوەی لکی درەخت لە گەڵایان.ڕووتکردنەوەی یەکێک._ی پەلەوەر:ئاوەڕووتکردنی باڵندانە لە تووک و پەڕ.سەر و پێ و بەر ئیتر لە موو خاوێّنکردنەوەیانە.
داڕووتانن
داڕووجان
جوورە دانێکە لەنێو چەڵتووکیدا شین دەبێ و باڵا بەرزە،دەنکی وەک دەنکی(کەردڕە)و هەرزن وایە.نێوی پیاوانە.
داڕووخان
ڕووخان،ڕمان،کەوتنە خوارەوەی سەربان و دیوار و چتی بەرز.
داڕووخاندن
ڕووخاندن،ڕماندن،ڕماندنی دیوار و کۆسپایی سەر بەرەو خووار،داڕماندن،ڕمانن.
داڕووخانە
دەرمانخانە.شووێنێکە لە گەرماوێدا کە _تێدا دەگیرێ.