تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزنەسپی ڕووت
بزنێکە سپیێکی تەواو بێ
سڵقی ڕووت
بۆ مرۆی بێکەس بە کاردەبرێ ٬ دەڵێن سمکۆوەکوو سلقی ڕووت وایە واتە: بێکەسە.
عەنزه ڕووت
حەنزەڕووت، چتێکه وەکو جیوەی تیسوو.
ڕاست و ڕووت
ڕاستێکی ئاشکرا، ڕاست و ڕەوان
ڕەش و ڕووت
سەرەو نەوە ڕووتیا
سەرتاووسی٬ سەر ڕوو تاوە
ڕەش و ڕووتکردن
ڕووتکردنەوه
بەڕووتر
بەڕووترین
تەڕووتووشی
کاتی باران و قوڕو چڵپاو، قوڕو باران
داڕووتان
ڕووت بوونی درەخەت لە گەڵا و لق و پۆپ،ڕووتانەوەی سەروپێ و چتی تر لە موو.
داڕووتاندن
ڕووتاندنەوەی لکی درەخت لە گەڵایان.ڕووتکردنەوەی یەکێک._ی پەلەوەر:ئاوەڕووتکردنی باڵندانە لە تووک و پەڕ.سەر و پێ و بەر ئیتر لە موو خاوێّنکردنەوەیانە.
داڕووتانن
سەرڕووتیاوە(هەوار)
شەڕووتڕ
شەڕ و هەرای بێ جێ.
ڤەڕووتاندن
ڕووتاندنەوەی تووک و موو
ڤەڕووتن
خوواردنی تیکوڵە شینەکەی قەزوانییە
ئاوڕووت
ئاوەڕووت._ کردن: ئاوەڕووتکردن
ئاوەڕووت
پەڕپووت، ڕووت بوونی سەرو پێی ئاژاڵ و باڵندانی سەربڕاو لە تووک و خوری بەهۆی ئاوی گەرمەوە._ کران: پرچکین، خاوێنکرانەوە._ کردن: داڕنین، ڕنینەوە، پەرتاندن، پرچکاندن، پەڕپووتکردن، خاوێن کردنەوە، پاککردنەوە، پەڕو پۆلێکردنەوە
ئەنزەڕووت
حەنزەڕووت، جوورە دەرمانێکە
باڕووت پێژ
حەنزەڕووت:
جیوەی تیسووەگایانەیە بە ووردکراوی بەهەر برینێکی وەرکرێ چاکی دەکاتەوە.
دەمڕووت
بە یەکێکی منداڵکاری بێ نموود دەکوترێ کە شەرمی لێ نەکرێ
دەڤڕووت
(باک.): قسەڕەق، بێ شەرم. (باک.): - ی: قسەڕەقی، بێ شەرمی
زمڕووت
جوورە بەردێکی نرخدارە لە قاشی ئەنگوستیلە و چەند جوورە خشلێکی دەگرن
سەرڕووت
سەرکۆت. سهرزەلووت. سەرقۆت. سەرپەتی. سەرتاووس.- ی: سەرکۆتی
قووت وڕووت
ڕووت و قووت
قەرەبڕووت
چتێکە ئەوەندە سووتابێ ڕەش هەڵگەڕابێ
پێڕووت
لاق ڕووت. هەژار، ڕووت
چاقیڕووت(باک)
لوولاک و بەلەک ڕووت، کەسێکە پۆشاکی بێشێوازی پۆشیبێ. (باک)_ی: لوولاک و بەلەک ڕووتی، پۆشاک و باری بێشێوازی
چینکڕووت(باک)
چۆک ڕووت
چیکڕووت(باک)
چۆک ڕووت، زیقەتۆرە، چیقڵدانە، توورەکەیەکە لەبەر سینگی باڵندە دایە خوواردنی تێدەچێ._ی ووڵاخ و ئاژاڵان: وورک
ڕاشووڕووت
(ئەردە): ڕەشووڕووت
ڕاووڕووت
ڕووتکردنەوەی مەردوم لە لایەن ڕێگر یا جەردەوە بە زۆری، جەردەیی، گووێ بڕی، -کردن: جەردەیی کردن
کاڕووت
(باک.):گێزەر
گوڵڕووت (موک.)
جوورە گەنمێکە گوڵەکەی قەڵچخی نییە .