تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەژێرچاوەوە ڕووانین
لە ژێر چاوەوە ڕووانین
بەگۆشەی چاوەوە ڕووانین
لە ڕووی ڕق و کینەوە یا نازەوە لە سیلەی چاوەوە تەماشاکردن
تێڕووانین
تەماشاکردنی چتێک و لێ ووردبوونەوەی
پیاهەڵڕووانین
سەر بەرزکردنەوەو تەماشاکردنی چتێکی بەرز
چاوەڕووانی
چاوەچاوی، چاوەڕێیی، چاوەنۆڕی
باڵاڕووان
ئاوێنەی گەورە کە باڵای مەردومی تێدا دیار بێ. پەنجەرەیێکە لە نزیک بنمیچەوە بۆ ڕووناکی و باکێشی
چاوەڕووان
چاوەڕێ، چاوەنۆڕ، کەسێکە، کە هیواداری چتێکی بێ و چاوەڕێی بکات