تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرتڕنە
(هەر.): مرازێکە لە کەرەستەی جووتی.
شڕنە (باک.)
لمووزی بەرازی.
شەڕناخێوی
شەڕنەخێوی. شەڕنەخ. کلیلە. سووارسووارێن. تەڕاد. تەڕات، تەڕاتێن، غارغارێنی سووارانە لەپێش بووک و ئاهەنگاندا. شەڕەخێوی، ڕمبازی. ـ کردن: کەتنە تڕادێ.
شەڕنەخ
شەرنەخێوی.
شەڕنەخێوی
عەلی فووڕنه(باد.)
قاقەزی زووری ئەستوور، ئەلیفووڕنه.
فاڕنای
(هەورا.): گۆڕاندن
فڕندە
پەڕنده٬ مەلەوەر٬ باڵندەباڵدار٬ پەلەوەر٬ باڵندەیێکی زۆر گچکەیە
فڕنی
خوواردەمەنییە کە لەشەکر و برنجی هاڕڕاو و شیر دروستدەکرێ. کوورەی نان برژاندنی نانەوایانە
فڕنە
(باک.): فڕن٬تەندوور
فڕنەگولە
فیسقەگوله٬فیڕنەگولە
فیقەنەی زوڕنا
پیک٬ فیقفیقەیە کە لە قامیش دروستدەکرێ لەسەری زوڕنای دەخەن فووی تێدەکرێ
فیڕنەگولە
باڵندەیەکی بچووکی کەوەلەی درێژە و زۆر گچکەیە
قاڕنان
قەڕنان٬ چاولەدوو٬ بەرچاوتەنگ٬ چاڤکوور٬ (هەو.):مردار٬ مەندەمۆڕ. (باک.): ئاز٬ ئازوەر٬ جەڵە٬ مەندەبوور. دەستەیەکە لە یاری قەلەمرداریدا کە درەنگ تێ بکەوێ
قوڕنانەسەرچاو
بریتییە لە داخ و خەفەت کردن بە دڵی کەسێکیدا
قوڕناویلکە
داعبایەکی درێژی بچکۆڵەی ئاوییە لەبەهاراندا پە یدا دەبێ و دەنگێکی زلی هەیە
قوڕنە
گۆشەی ژوور یا حەوش
قوڕنەت
(باک.باد.):حەوز٬ قوڕنە
قڕنوو
میچ٬ کڕنە٬ (هەو.):قڕنە٬ (باک.): قرنی٬ لەگەنە گچکەترە و تەنک و خڕ و پێی زۆرە