تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خڕنووکخڕنووک
جوورە گۆرانیەکە
داڕنان
داڕنران
پرتکین،پرچکین،گوورین،ئاوەڕووت کران.
داڕنراو
داڕناو.
داڕنین
چنین،داڕووتاندن،ڕنین،گەڵارنینەوە لق و پۆپ لێکردنەوە،_ی بەرگ:داکەندن،ڕووتکردنەوە،داتاشینی سوواخی کۆنی دیوار و ئیتر._ی پێستی مریشک:ئاوەڕووت کردن._ی پێست و تووک،کەندن،کەنن،پرتکاندن،پرچکاندن،پەرتاندن._ی مەرەزە:دەست بە گوڵی مەرەزەدا هێنان بۆ لێکردنەوەی چەڵتووک.
دڕناسک
گیایەکە شیرەکەی لەناو ددانی کلۆر و خووار دابنرێ ژانی دەشکێنێ
دڕناڵ
گڕناڵ، درناڵ، سەرچاوگەیەکی ئاوە کە دوو دەریایان پێک بگەیەنێ، زەوی و شووێنێکی بەرد و گرنج گرنج درز و شەقاری زۆر بێ مرۆ نەتووانێ بە ئاسانی پێ یدا بڕوات
دڕندڕن
(کە.): زبر، زوور
دڕننە
دڕنە
ڕق ئەستوور، قەڵس، (باک.): کونێکی گچکەو ووردە. (فە.): زیوانی برنجی. گەنەی ووڵاخان. دڕندە
دڕنەگە
(ڕەوا.): گڕوو.-گرتن: گڕووگرتن
دۆلەسڕنا
(ئەردە.): دەهۆڵ وزوڕنا
دەهۆڵ و زوڕنا
زوڕنا
زڕنا، زڕنە،لوولەیێکی کونکونە سەرێکی خڕ و ئاوەڵەیە و سەرەکەی تریشی پیکێکی پێوەیە، کە فووی تێکرێ دەنگێکی زیقی لێ پەیدا دەبێ
زوڕنا سەقەتە
زوڕناتک
(هەو.):سووڕناتک، گیایەکی بەهارییە گەڵای ووردی پڕە دۆشاوەکەی بۆ دەردی شوقامی چوارپەلی چارەوێ زۆرباشە
زوڕناژەن
زوڕنالێدەر، زڕنابێژ، کەسێکە بزانێ زوڕنای لێبدا
زڕنازیق
(باک.): جۆلانە