تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕب
(ئەردە.): ڕوب، شیره، ریچاڵ، ڕیچۆڵه، مرەبا، ڕچاڵ
ڕباب
کەمان، کەمانچە مرازێکی ساز و ئاوازه
ڕبات
کەوێکه بۆ بانگ کردنی کەوان بەکاردەبرێ. (باک.): شووێنێکە ئاژاڵ و ماڵاتی به شەو لێ دەلەوەڕێ
ڕباس
زەوی دێران له پێش چاندندا، کەشاو
ڕباسه
(باک.): بڕوانه: ڕباس
ڕبانەک
(باک.): تاکەدار، دارێکه تەنهابێ
ڕبه
ناوی ئەندازەیێکی دیاری کراوه بۆ پێوانی دانەوێڵه وەکوو: تەغار، وەزنه، مەن، کەویژ، برێتیه له پێوانەیەکی ، که شەش مست دانەوێڵه و ئیدیکه دەکاته ڕبەیەک، (خۆ.، زرا.، هەو.) کۆڵ، کەویژ، (هەورا.): کەوچ. دەفرێکه دانەوێڵەی پێ دەپیورێ، (ماوه.) جامەڕیه
ڕبک
(باک.): موور
ڕبیس
(باک.): جووره گیایەکه
ڕبێده
(کو.): سووت، مرده
ڕبەل
(باک.): باسکڵاوه، ڕێواسی کڵاوبنه، ڕێواسێکی گەڵاپانه ئەویش لەنێو گەڵایەکانیدا دەڕوێ، (هەورا.): قەڵاقینگ
ڕبەنار
ڕب و دوشاوی هەناری کوشراو، سرکه
بزڕبزڕ
چتێکە کوڵۆکوڵۆو گرۆگرۆ بووەستێ وەک ڕۆن دووگ
بنەبڕبوون
لە ڕیشە هەڵکەنران، بڕانەوەی چتێک
بچڕبچڕ
پچڕپچڕ، پرتکەپرتکە، پارچەپارچە._بوون._کردن
بڕبوون
جوودابوونەوە، لێک بڕانی هەندێ گیانلەبەران لە یەکتری
بڕبڕاگی(هەورا)
بڕبڕەی پشتی
بڕبڕاگە
بڕبڕەی پشتێ
بڕبڕە
مرۆخە، ترەختە._ی پشتی: تیغەی پشتی، تیغەڵەی پشتی، پشتمازە، سنسل، کاریتەی پشتی، زنجیرە ئێسکەکانی موورەغەی پشتییە، (گەر) گاڕگاڕە، تیلەقەی پشتی، (خۆ) تیرەقی پشتی، (کۆدەر) تیرەقەی پشتی، (کە) مۆرەغە، بڕبڕاگی، (هەورا) بڕبڕاگە، مرووخە، (ئەردە) مۆرە. کەمکەمە، پارچەپارچە. بڕبڕەی پشتی: پشتیوان، یاریکار. داسێکی گچکەیە
بڕبڕەومازی(هەورا)
بڕبڕەی پشتی
بڕبڕەک(باد)
برینگی خوری بڕینەوەیە. مشار
بڕبەن
جوورە خورمایەکە. بڕبەند
بڕبەنگ(بابا)
بەڕبەن
جوورە خورمایەکە
تێپەڕبوون
تێپەڕین، ڕابردن، بەسەرچوونی کات و چاخی چتێکی
تەڕبوونەوە
مەبەس لە ژن هێنانی پیاوێکی بەساڵدا چووە لەپاش مردنی ژنی پێشووی یا تەلاقدانی
تەڕبی
دارێکی کووێستانییە هەمیشە سەوزە بەرێکی خڕی سووری هەیە وەک بەڵاڵووک بۆ ڕەوانی دەخورێ