تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕازیانەوە
ڕازیاوە
ڕازانەوە.خەمڵیو
ڕازیای
(هەورا.): ڕازاندنەوە
ڕازین
ڕازینەر
خەمڵێن، جووانکەر، چەت، کەسێکە گیان لە بەر یا چتێکی بخەمڵێنێ و بیڕازێنێتەوە
ڕازە
(هەورا.): چیرۆک، ڕێگا
ڕازەر
(باک.): شەپۆلی دەنگان، دەنگدانەوە لە ناو گەرما و ئەشکەوتان، -کرن: دەنگدانەوەی دەنگ
ڕازەن
ڕێگر، چەتە، تەریدە، دزگەردنە
ڕاس
(هەورا.): ڕاست یا دروست، ئو-ماچی: تۆڕاستدەڵێی. (ئەردە): قیت، ڕاست، (ئەردە): وێسیاگ، بە پێچەوانەی شۆڕووو لارییە
ڕاسان
ڕاسان، خوواو-: خوداوڕاستان واتا هەلێکی باش و دەرفەت وهەڵکەوتێکی باش. خۆبۆلێدانی گیان لەبەرێکی ئامادە کردن، پەل بزاوتن، داڕسان. خووێن لە لووت هاتن، فشین، دابوون، دابووژن
ڕاست
ڕاس، نەستەق، قەومین، کەسێکه درۆنەکات، ڕاستاڵ، کیپ، وە- هاتن: وەدی هاتن، قسەی نەستەق ، وه- گیران: وەدی هێنان. دووح، واژی خووارو خێچ، ساوی، سێخ. ئاست، بەرانبەر، ڕووکار، حاست، حەن ، حەناس، کەرخ، ئازاد له- تۆدا درۆ ناکات ، واته له بەرانبەر تۆدا درۆ ناکات. باره ، دەرباره، له- ویدا: لەبارەی ویدا . جووره مەقامێکی کوردییە. بۆ پرسیارە: بەڕاستی، بەڕاسی، بڕاست، ڕاسته. ئاقار، شووێن. ڕاس، بێ هەڵه ، دروست. لای ڕاست بەرانبەری لای چەپ،؟ دەستی-، لاقی-.
ڕاست بوون
درۆ و ناڕاستی تێدانەبوون
ڕاست بوونەوه
چەوتی تێدانەمان، لەخەو تنەوه یا لەدانیشتنەوه، قیت بوونەوه، هەستان، قندربوونەوه، هەستانه هەوا، لەنەخۆشی- : چاک بوونەوه، نەمانی چەوتی و لاری چت
ڕاست بێژ
ڕاستکار، ڕاستگۆ.- ی: ڕاستکاری، ڕاستگۆیی
ڕاست و چەپ
(کو.): زنجیر یا پەتێکه له دەستێک یا شووێنێکی ووڵاخی بەرزە دەخرێت، ئەشکێڵ. (زا.) ئاسنێکی خوواری لوو تداره زمەی تفەنگی پێ دەردەهێنرێ له کاتێکدا که گیر ببێ
ڕاست و چەپکردن
له سەر زگ ڕاکێشانی یەکێک، دەستی ڕاست و لاقی چەپی یا دەستی چەپ و لاقی ڕاستی لێک دەبەستن بۆ ناووک هێنانەوەی یا بۆ نەرهمکردنی پشتی
ڕاست و ڕاست
ڕاست و ڕووت
ڕاستێکی ئاشکرا، ڕاست و ڕەوان