تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاتەوراندن
(ڕەواخۆ.) کۆز کردن، بەستنەوەی ووڵاخان بە گوریسێکی دریژ بۆ لەوەڕاندن و دوورنەکەوتنەوەی
ڕاتەکان
ڕاوەشان، هەڵتەکان، ڕاتڵەکان، ڕاچڵەکین، جووڵانەوەی چت بە هۆی ڕاتەکانیەوە
ڕاتەکاندن
ڕاتڵەکاندن، هەڵتەکاندن،ڕاوەشاندن، جووڵاندن
ڕاجە
(کە.) کاریتەی خانووان. ڕایەڵی داری دارەڕای خانوو. (ئەردە): داری درێژە وەک بەرچیغ.ئاڵوودار، داری دارەڕایە. تەیاخ
ڕاخران
داخران، تەپسین
ڕاخراو
داخراو، ڕامرین، بەڕە یامافوور و چتی ترە کە ڕاخڕابێ، بەڕێ کراو
ڕاخزین
داخوشین، خوشین، ڕاخووین
ڕاخستن
ڤەکشکاندن، تەپساندن، ڤەڵشاندن، ڕامداندن، ڕامەزاندن،(هەورا.): بیاوەشەڕە.ڕاخستن، ڕادان، (باک.): تۆلکردن، داخستن، کردنە ڕایاخ ، ڕایێخستن، پاک و بڵاو کردنەوەی ژێرە خەرە لەسەر زەوی. (ئەردە): خستنە ڕێگا، بەڕێ کردن، ڕەوانە کردن، ڕێگە خستن، (ئەردە): ڕامل خستن، خستنەملی
ڕاخوستن
ڕاخوشین
خوشینی مار و زیندەوارانی بێ پێ بەسەر زگدا. ڕاخزین ، ڕاخشین
ڕاخووت
(دەر.):بۆخۆت، (هەورا.): پەیوێت
ڕاخوڕین
تێڕا خوڕین، فەرماندان، گوڕاندن، لێ-: بەسەریداگوڕاندن،دەنگدان،پشت بە کەسێک بەستن، خوڕین؛ بەکێ و بە پشتیوانی کێ دەخوڕی
ڕادار
با‍ج ئەستێن ، باجگر، ئەو کەسەیە باجی بستێنی. (ئەردە): کەسێکە ئاگای لە ڕێ و بانان بێ ، ڕاگیر. (ئەردە): تەریدە ، جەردە، چەتە
ڕادارانە
ڕادارخانە
باجگە، باجگا، باجخانە
ڕاداشتن
نیشتاندان. دەست- : بەدەستی نیشاندان، چتێک بە دەستییە ڕوو بە کەسێکی ڕاگرتن تالێی وەرگیرێ.- ی منداڵ : ڕیاندن ، میز و گوو پێ کردنی منداڵ ، ڕاهێشتنی منداڵ . دابەستنی ئاژاڵ یا ماڵات بۆ قاوورمە