تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاگەڕاندن
له ناوداگەڕان، تێگەڕاندن
ڕاگەیاندن
ڕاگەیشتن
ڕاگەیین
ڕاگەیێن
پێڕاگەیێن، وەڵامدەر، ئاگادەر ، (باک.): باخڕ، کەسێک دەنگ و باس بڵاو بکاتەوه
پیاڕاگەیاندن
پێڕاگەیاندن. دابەشکردن و گەیاندنی چتێک بە چتێکی تر بە کەم و کووڕیەوە؛ ئەو چێشت و نانە بە میوانەکان ڕاگەیەنە، لە کاتێکا نانەکە کەم و میوانەکان زۆر بن. فریا خستنی بە شووێنێک یا بە کەسێکی بە چالاکی ئەو ئاوە بە ئاگرەکە ڕاگەیەنه و زوو بیکووژێنه وە، ئەم تۆشەیە بە کاروانەکە ڕاگەیەنە
پێڕاگەیاندن
وەڵامدان، ئاگادارکردن
پێڕاگەیین
پەڕاگەندە
(ڕۆژ) پەراگەنە. ئاوارە، دەربەدەر
بڕبڕاگە
بڕبڕەی پشتێ
قوڕقوڕاگە
قوڕقوڕۆچکە٬ قڕقڕۆچکە٬ هەفک٬ قوڕقوڕتە٬ قوڕوو٬ (کۆ.):قرقرتۆک. قوڕقوڕاکێ٬ قەرقارک٬ گەروو٬ قوڕگ(بۆڕی هەناسەیە)
کڕکڕاگە
(کۆ.بابا.):کڕکڕۆچکه٬ کڕاگه٬ کونی گووێچکە