تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاگر
سەرۆکی خێزان، سەرۆکی زانستگا. پارێزەر، پاژەر، پشتیوان، چتێکە هۆی وێستانی چتێکی تربێ
ڕاگرتن
ڤەچڤاندن، ڕاوەستاندن، بەندکردنی چت یاکەس له سەر ڕێگا . به خێو کردن پەروەردەکردن. پەکخستن، دوواخستن، بەند. دەست یا پێ ئازاری پێ بگا، له جووڵانی دەخا دەڵێن دەستی ڕاگیراوه
خۆڕاگرتن
ددان بە خۆداگرتن لەبەرچتێکی ناخۆش
دەسڕاگرتن
خۆڕاگر
(خۆ.)بارقۆل، بەپشوو، پشوودرێژ.-ی: پشوودرێژی
ڕازڕاگر
دەمگرتی ، ڕازدار