تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڕاو
ئاوێکە بە هۆی قوڕەوە لێڵ بووبێ. (ئەردە.): هەرگا٬ چڵپاو٬ چڵکاو٬ (هەو.):بەربەسێڵی شلە.-ی: پشکووڵ٬ بشکووڵ٬ (باک.): کەسێکە یا چتێکە لەقوڕەوە چووبێ
قوڕگدڕاو
مەبەس لە مرۆی چەنەبازو دەنگزلە. مەردومی چاو برسی و زۆر خۆر
لاهەڵپچەڕاو
بێ مشوور٬ بێ هۆش٬ بێ عەقل٬ کەسێکە بێ مشوور بێ.
لووتبڕاو
کەپوبڕاو
لێ گەڕاو
واز لێ هێنراو
هاردڕاو
هارڕاو
هاڕاو
لە ئاش کراو٬ ورد کراو٬ (ڕۆژ.): پەراش
هیوابڕاو
هەناسەسارد٬ پشت سارد.
هەڵپچەڕاو
هەڵچۆڕاو
دڵۆپاو.
هەڵکڕاو
خورێنراو٬ داماڵراو.
هەڵگڕاو
زۆر دەوڵەمەندبوون٬ زۆر لەخۆدەرچوون.
هەڵگەڕاو
ئاوەژوو٬ وەرگەڕاو.
وەرگێڕاو
وەرگێڵاو٬ ئاوەژووکراو٬ ئەودیو ئەم دیو کراو
وەرگەڕاو
وەرگەڕیاو٬ لیوی. سرکەی-ە بۆ شەراب٬ هەڵگەڕاو٬ برنج لەبەربێ ئاوی-ە بەداڕووجان
پرزە بڕاو
هێز تێدا نەماو، پەڵپ بڕاو. تەنگە نەفەسی. کەسێکە زیانێکی زۆری لێکەوتبێ
پچڕاو
پچەڕاو، چتێکە پچەڕابێ
پچەڕاو
پۆڕاو
چتی ڕێکخراو