تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاوێشکردن
(ئەردە): دەورەی نێچیرگرتن
ڕاوێشکه
ڕاوێچکه
(که.): بەهەڕاکردن و غاردانی کەروێشک به تایبەتی له هاتو چۆیەدا. (که.) ڕاوێشکه . هاتوچۆکردن ، بیر کردنەوه له چتێک
ڕاوێژ
تەگبیر ، مشوور، لێکدانەوەی ئەنجامی کارێک لەگەڵ یەکێکی ، بیر کردنەوه له چتێک . به تەخمین بۆ چوون. نکته ، بیر ، بیروباوەڕ، بیروڕا
ڕاوێژکار
ڕاوێژکەر.- ی: ڕاوێژگەری
ڕاوێژگا
تەگبیرگا
ڕاوێژگە
تەگبیرگە
ڕاوێژیار
ڕاوێژەر.- ی: ڕاوێژەری
ڕاوێژەڕ
کەسێکه تەگبیری لەگەڵ بکرێت
ڕاوەدوونان
ڕاوەست
(باک.): ڕاوەسته، دەست ڕاگره
ڕاوەستان
بە پێوە وەستان، وێستان، (هەورا.): مدرای، مدرایره، ئەرەمداری، (فه.): ووسان، ووسین، مدران، تەرتەڵه، وەستان، بۆ مرۆڤ و چتی تر.چک.ووشک، -ی دڵۆپه: چک بوون، ووشکبوون، وێستان و نەجووڵان، -ی ئاو: پەنگاو خوواردنەوە. دەست لە کار هەڵگرتن، یا نە نووسین یا نە دووان. لە جووڵە کەوتنی هەندێ چت
ڕاوەستاو
وێستاو، بەپێوە ڕاوەستاو، تێک، داڵەواژ. بۆ ئاو: ئاوێکه پەنگاوی خوواردبێتەوە و نەڕوات. پایەدار، بێ لەبت، فرشک، بێ جووڵە -بوون: پایەداربوون. –کردن: پایەدار کردن. –ی: پایەداری
ڕاوەستە
بووێسە، بێسه، بووەسه
ڕاوەشان
جقجقین، ڕاتڵەکان، ڕاتەکان
ڕاوەشاندن
(باک.): ڕاتڵەکاندن، ڕاتەکاندن، وەشاندن، تەکاندنی بەڕە و مافوورە و ئیتر، هڵبەشاندن، مەراندن، جووڵاندن، بزواندن، جقجقاندن، جووڵاندنەوەی چتێک بەتوندی. گجگجاندن
ڕاوەشێن
ڕاوەشێنەر
ڕاوەشێن، داتەکێنەر ، ڕاتەکێنەر