تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاوەدوونان
ڕاوەست
(باک.): ڕاوەسته، دەست ڕاگره
ڕاوەستان
بە پێوە وەستان، وێستان، (هەورا.): مدرای، مدرایره، ئەرەمداری، (فه.): ووسان، ووسین، مدران، تەرتەڵه، وەستان، بۆ مرۆڤ و چتی تر.چک.ووشک، -ی دڵۆپه: چک بوون، ووشکبوون، وێستان و نەجووڵان، -ی ئاو: پەنگاو خوواردنەوە. دەست لە کار هەڵگرتن، یا نە نووسین یا نە دووان. لە جووڵە کەوتنی هەندێ چت
ڕاوەستاو
وێستاو، بەپێوە ڕاوەستاو، تێک، داڵەواژ. بۆ ئاو: ئاوێکه پەنگاوی خوواردبێتەوە و نەڕوات. پایەدار، بێ لەبت، فرشک، بێ جووڵە -بوون: پایەداربوون. –کردن: پایەدار کردن. –ی: پایەداری
ڕاوەستە
بووێسە، بێسه، بووەسه
ڕاوەشان
جقجقین، ڕاتڵەکان، ڕاتەکان
ڕاوەشاندن
(باک.): ڕاتڵەکاندن، ڕاتەکاندن، وەشاندن، تەکاندنی بەڕە و مافوورە و ئیتر، هڵبەشاندن، مەراندن، جووڵاندن، بزواندن، جقجقاندن، جووڵاندنەوەی چتێک بەتوندی. گجگجاندن
ڕاوەشێن
ڕاوەشێنەر
ڕاوەشێن، داتەکێنەر ، ڕاتەکێنەر
ڕاوەند
گیایەکە بۆ ڕەوانی و هێزی چیکڵدانه باشه، (هەورا.): ڕەگەریواوی
ڕاوەندی چینی
ڕهگەریواوی چینی
ڕاوەڕاوه
ڕاونانی گیاندار کەمکەمه بۆ گرتنی یا دەرکردنی
ڕاوەڕێوی
ڕاوەک
(کۆ.): ڕاوۆک، تۆراخدان، توورەکەیەکە ترێی تێدا دەکوشن بۆ دۆشاو، کیسەی پەنیر و لۆرک، توورەکەی دۆیه
ڕاوەکان
جووره ڕاوە کەوێکه لەسەر کانی دەکرێ سەر لە بەیانی و ئێواران کە پەلەوور و زیندەوەران دێنه سەرکانی بۆ ئاو خوواردنەوه
بەڕاوەبەر(هەورا)
چۆڕاوەوە
تکاوەوە، چکاوەوە
سووڕاوە
چتێکە سووڕابێتەوە.
نەبڕاوە
ووڕاوە
وەرگەڕاوە