تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داپچڕاندن
داچەقاندن و دەمدانەوەی هێندێ چت
داپەڕاندن
ڕاپەڕاندن،داچلەکاندن
داچۆڕاندن
چۆڕاند نەوە، چک کردن، خووارکردنەوەی ئامانێک بۆ هاتنەخوارەوەی چتێکی شل لەوی بەمەرجێک کە هیچی تێدا نەمێنێ
داچۆڕانن
داچۆڕانەوە
چۆڕانەوەی ئاو لەکیسەی تۆراخ و چتی تەڕ
داگەڕاندن
(باک.):ناردنەوە٬ داگێڕان٬ داگێڕاندن
داگەڕاندن
(باک.):دووبارە ناردنەوە ٬ پەشیمان کردنەوە
داگەڕانەوە
گەڕانە دوواوە
دوونگەمەڕانێ
گەمەیەکی منداڵانە
دڕاندن
زڕاندن، هەڵزڕاندن، دادڕاندن، هلهلاندن، چڕاندن، دەرزاندن، ڤەرساندن، زڤارکردن، هلقرتاندن، ڤەرستن
دۆڕاندن
زیانکردن، لەدەست چوونی چتێک بە هۆی قومار، گرێو یا چتێکی ترەوە،دارنان، لە کیس چوواندن، زیانکردن بە تایبەتی لە قومارێدا و هەر چتێکی لە کیس بچێ، داڕنان، تێشکان، خچان، خرچان.پی-: خستن، زیان پێکردن، تێشکاندن
دەرپەڕاندن
ڕاپەراندن٬ وەدەرنان٬ دەرکردن٬ دوورخستنەوە٬ چتێک لە شووێنێکیدا بەزۆر. زەقکردنەوەی چاو یا قوتکردنەوەی ئەندامێکی لەش. سا چاو بێ یا مست و شووێنێکی تربێ
دەرپەڕانن
دەرچەڕانن
دەرکردن٬ وەدەرنان
دەستاڕانێ(هەو.)
گەمەیێکی منداڵانەیە.
دەستگێڕانەوە
گێرانەوەی دەست لەکارێک لێ پەشیمان بوونەوەی.
زمڕاندن
(هەو.):تاقی کردنەوە، زانین، ناسین
زمڕاندن
(هەو.):زومراندن،تاقی کردنەوە
زووڕاندن
زووڕەزووڕکردن،گریانی منداڵ
زووڕانەوە
(ڕەوا.،سوور.):گەڕانەوە،سووڕانەوە.جووڵانەوە،بزووتنەوە