تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داچۆڕان
هاتنەخووارەوەی چتێکی شل لە چتێکی تر، چۆڕانەوە، تنۆکەتنۆکە یا بەڕێچکە ڕژانە خووارەوەی شلەمەنی،(ڕۆژ.) هەلنیشتنی باڵندە و فڕۆکە و ئیتر
داگڕان
داگێڕان
سەرەوژێربردنی ئاو یا ماڵات٬ داگەڕاندن
داگەڕان
-ی ئاو٬ گەل٬ گاڕان٬ سەرەوژێر بوونەوەیە بەرەو خووارەوە٬ هاتنەخووارەوە لە شووێنێکی بەرز٬ لەش بە ئەسپێ و...-: واتا لەش تەواو داگرتن
دووابڕان
کۆتایی هاتن،بڕانەوە
دڕان
دادڕان، داتڵێشان، پارچەپارچە بوون، دەرزین، چڕان، چڕیان
دۆڕان
ڕاوکە وونکردنی مریشکە و بە ناچاری هێلکە لە شووێنێکی تر بکات. زیانکران، لە دەسچوونی چتێک بە قومار یا لە گرێو و چتی تردا
دێڕان
(باک.):لە شێلگیردان. بدێرە:لەشێلگیربدە
دەستبڕان
لەکاروفەرمان بوونەوە.بێ بەهرەبوون،ناهومێدبوون،دوور کەوتنەوە،تەفرەدان،فریوخوواردن،خچان،خەڵەتان.
دەمار وەرگەڕان
(ڕەوا،خۆ) جەمام
دەمهەڵیچڕان
مەبەس لە ئاخۆتنە.-دن:وەئاخۆتن و دووان خستن
دەنگ دڕان
مەبەس لە توندی و زۆر هاوارکردنە
زڕان
هەڵزڕان، هەڵڕژان، بڵاوبوونەوە و دەنگدانەوەی دەنگ و باسێک لە نێو مەردوماندا
زڤڕان
(شکا.،باک.،باد.):سووڕدان، گەڕانەوە،سووڕانەوە، بادرانی تەشی و سووڕاندنی هەر چتێکی بێ، خولخوواردن
زەنگ زڕان
مەبەس لە ئابڕووچوونە
سورهەڵگەڕان
سووربوونەوهی مەردوم لەڕقا یا لەبهر تەریق بوونەوە یان لە سەمان ،ئاڵ وبۆڵبوونی ترێ وهەندێ بەری تر.
سوورداگەڕان
سووهەڵگەڕان.
سوپاڕان
سپاڕان-ی: سپاڕانی.
سپی هەڵگەرڕان