تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوڕاندن
(هەر.):ماءکردن٬ دەنگی بەرخییە
کوڕانی
ئافرەتێکە بەرگی پیاوانی پۆشی بێ و کردەوەی وە پیاوان بچێ٬ (کۆ.):کەسله٬ کچێکە خووی کوڕانی ببێت
کوڕانە
وەکوو کوڕان٬ وەکوو خوو ڕهوشتی کوڕان٬ چتێکە هەر لە کوڕ بووشێتەوە یا لە کوڕ بشێ
کڕاندن
ڕنین٬ خەرتاندن٬ لابردنی چتێک لەسەر چتێک بە لووتی چتێکی تیژ
کڕاندنەوە
کڕانن
(ئەردە.): کڕاندن
کڕکڕانە
(باد.):کررۆچکە
کۆڕاندن
حیلاندنی ئەسپ ٬ پڕماندن
کۆڕاندنەوە
کۆڕاندنەوە
سەرزەنشتکردنی کەسێکی چەند جاران
کۆڕاننەوە
کۆڕاننەوە
کەفچەڕاندن
کەڕانە
(زا.): مەردومی دەوڵەمەندی ماڵدار. کاری کەرایەتی٬ وەکوو کەرێ
گێڕانەوە
گەڕاندنەوە٬ ڤەگەرانددن٬ گێڕاندنەوە٬ زەوتکردن ٬ گلدانەوە .
گەڕاندن
گێڕان٬ خولاندنەوە٬ چەرخاندن٬ خول پێدان.
گەڕاندنەوە
گێڕانەوه٬ ناردنەوە٬ زڤڕاندن.
گەڕانگا٬ گەڕانگە
شوێنی گەڕان و سەیران.
گەڕانۆ(باک.)
ئاوارە٬ گەڕۆک٬ گەڕیدە.