تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕام
محاڵ و پارچه خاکێکی کوردانه له ووڵاتی فارساندا وەکو ڕامهۆرمز، ڕام ئەحمەد. (ئەردە): گووروو، دەسته مۆ، خەڕۆ ، کەوی، ڕاهاتوو، ئۆگر، هۆگر، ملکەچ، کەمۆ، خوولین. – بوون: کەوی بوون ، ڕاهاتن، خووگرتن. – کردن: کەوی کردن، دەستەمۆکردن، ڕاهێنان، لێنی کردن
ڕاماڵکردن
ڕاپێچکردنی قوڕ و لیته و ڕادانی له سەر زەوی، ڕافڕاندنی گیاندار
ڕامال
تار، تارەدووا، تەرەووا، ڕاپێچ
ڕامان
هێنانه پێش چاو، پۆنجین، ئەندێشه کردن، بیرکردنەوه له چتێک، بیرلێکردنەوه. تەماشاکردن. بیر
ڕاماندن
کەسێکی خستنە ئەندیشه و بیر کردنەوه
ڕاماو
تەماشاکار، سەرەنج دەر، بیرکەرەوه، کەسێکەبێ دەنگ بوونێ و بیر له چتێک بکاتەوه
ڕاماڵان
ڕاپێچەکدان، دوورخستەوه، گەسک لێدان
ڕاماڵبوون
ڕاپێچ بوونی قوڕولیته، ڕافڕاندنی گیاندار
ڕاماڵنیان
ڕامداندن
(باک.): ڕامەزاندن، ڕاخستن، پانکردنەوه
ڕامدین
ڕاخران، پانکران
ڕامشگەر
ڕاملخستن
ڕێگا خستنەمل ، بەڕێ کردن
ڕامه
(ئەردە): ڕاوکه
ڕامهۆرمز
پارچه خاکێکی کوردانه لە ووڵاتی فارس
ڕامووز
(باد.): ماچ، ڕامووژ
ڕامووس
(باک.): ماچ