تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕازی
نێوی نێرینانە، نازناوی هەستیارێکی کوردە. دڵخۆش، قایل.
ڕازی نیهانی
مەبەسی پەنهانی، ڕێزەی ڕاز
ڕازیانە
(هەورا.): ڕهزنە، ڕهزیانە، هەپۆسان، گیایەکی بڵندە گەڵایەکانی وەنی شووتی دەچێ بۆنی خۆشە لە ئاو ونان دەکرێ. تۆوەکەی وەکوو زیرە وایە بۆ ژانە دڵ باشە
ڕازیانەوە
ڕازیاوە
ڕازانەوە.خەمڵیو
ڕازیای
(هەورا.): ڕازاندنەوە
ڕازین
ڕازینەر
خەمڵێن، جووانکەر، چەت، کەسێکە گیان لە بەر یا چتێکی بخەمڵێنێ و بیڕازێنێتەوە
ڕازە
(هەورا.): چیرۆک، ڕێگا
ڕازەر
(باک.): شەپۆلی دەنگان، دەنگدانەوە لە ناو گەرما و ئەشکەوتان، -کرن: دەنگدانەوەی دەنگ
ڕازەن
ڕێگر، چەتە، تەریدە، دزگەردنە
ئامڕازی
هاوڕازی، هاوبیرو باوەڕی
تەڕازن(هەورا)
تەڕازوو
زڕازڕ
(زا.):زەڕەزەڕ
قەڕازە
زنجیرێکە گووێدرێژ و ئێستری پێ دەبەسترێتەوە
ئامڕاز
هاوڕاز، هاوبیرو باوەڕی
دووڕاز
(ئەردە.): دووڕوو، دووزمان
هامڕاز
هاوڕاز٬ -ی: هاوڕازی
هاوڕاز
بب بەردەڤک٬ هامڕاز٬ ئامڕاز. –ی: هامڕازی٬ ئامڕازی.
کۆپان ووڕاز
(هەورا.): کورتاندروو