تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕابوون
(باک.): هەستان، هەڵستان،هەستانە سەر پێیان،(هەورا.): هۆرزان. ڕابە:هەستە، هەڵسە، هەڵستە، (باک.): لەخەوهەستان، بێداربوونەوە، وەئاگاهاتنەوە، ڕابە: لەخەوهەستە، هەڵسە. سەرکەوتن، هەستان،هەڵکردن، ئاڤ ڕادبە: ئاوسەردەکەوێ، ئاوهەڵدەستێ. باڕابوو:باهەڵیکردێ. کەلاوی ڕابوو: ڕقی هەستا. بۆنیشاندانی مەبەس و بەسەرهاتنی ناگەهانی بە کاردەبرێ. ڕابوو چوو:هەستا ڕۆیشت. ژێ ڕابوون: جێگا بە جێ هێشتن. ژبەروی-: لەبەر وی هەڵات و ڕۆیشت.لێ-:هێرش بردن. سەرخووەڕابوون: هەستان، شۆڕشکردن. تێ ڕابوون: تێوەچوون
تەڕابوون(زا)
کەوتنە خوارەوە لە بەرزییەوە
تەڕاو بەڕابوون(باد)
شەهڕابوون
هەستانه سەر پاشضوونی ووڵاخانە.