تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەمچە
ئاسنێکی درێژە دەسکەکەی دارە ئاگری توونی پێدەکرێ٬ ماڵە٬ توونشێو٬ کۆلوو وەژ٬ ئاگری تەندووری پێ تێکوەردەدرێ. ماڵەی بەنناییە. (ئەردە.): کەوچک
کەوچە
(ئەردە.): کەوچک
کەچە
ئاژاڵی شاخ خووار. (شەم.): لباد٬ فەرەجی بێ قۆڵی ئاودامان.
کەچەوبەچە
(ئەردە.): منداڵ٬ زاوزۆ
کەڵەپچە
ئاسنێکە دکرێتە دەستی بەندییانەوە٬ بەلەچکە٬ کەتەن٬ کەت بەسە. –کردن: هەردوو دەستی بەندی لە کەلەپچەکردن
گرمۆچە
گرمۆڵەی لە قوڕ دروست دەکەن بە قۆچەقانیەکی تایبەتی ٬ کە کەوانە و ژێی پێ داوێژن.
گورچە (فە.)
گوڵ خونچە
گوڵێکی نەپشکوو تووە.
گچە (کە.)
بۆلێخوڕینی ڕەشە وولآخان بەکاردەبرێ.وەجە.
گۆڕیچە
ئەو جێگە تەنگەیە گۆڕیدا ٬ کە مردووی تێدا دەنێژزێت.
گەڕپێچە
بایەکە وەک گەردەلوولە وایە٬ بەڵان کورتتر و ئەستوورترە. گێژەڵووکە.