تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قالیچە
خالیچه٬ مافوورەی گچکە
قانچە
(باد.): جێگایەکە لەسەر دیواری و کەمێک بڵند کرێ یا نەکرێ سەری کاریتەی لەسەر دادەنرێ ٬ گووێسووانە
قاڵچە
ئێسکە گەورکەی سمت و کەفەڵی گیان لەبەرانە. بە سمت و کەفەڵی مرۆ و ووڵاخانیش دەڵێن
قرچە
پێخووێی گەنم و جۆ لەکاتی گێرەدا لە ژێر پێی گاگێرەدا پەڵخوڕ بووبێ و تەواو نەکوترابێ. چرکە ٬ کرچه٬ دەنگی شکانی دارانە و برژاندنی برێشکە لەسەر ئاوور.- چۆقه٬ سووتیان٬ سووتان
قولانچە
قالۆچە٬ گوو خلێنکە٬ قالۆنچە
قوڵاچە
(بار.):دوو باڵی کراوەوە٬ پێوانەیێکە٬ بە درێژایی دوو دەستی کراوەوە
قوڵپچە
(هەورا.): دوگمە
قوڵچە
قول٬ دسک٬ - گیاو گۆڵ. دەسکە گیا یا گوڵ٬ پڕبەمستی٬ پڕ بە نێوانی قامکی گەورەوشادە
قۆلانچە
قالۆچە.-ژاردار: قالۆچەی ژەهردار. –نەخشینە:قالۆچە نەخشینە
قۆپچە
دوگمە. جوورێکیشە لەبەری دارەمازوو
قیچە
لەکاتی بانگ کردنێدا بە کاردەبرێ
قەراڵیچە
شاژن٬ ژنی قەڕال
قەلانچە
قەلەباچک
قەنەواچە
تەنراوێکی کەمێک ڕەقە دەخرێتە ناو دوو تووێی کاڵاوە بۆ جووان وێستانی
قەوانچە
(ئەردە.): حەوانچە ٬ پەرت٬ فڕێدان٬ کەوتن
قەوچە
زار و شەویلکە لێکدانی ماکەرانی بە فاڵە لە کاتی پەڕینی نێرەکەرێدا٬ دەمجووڵە. (سووێ.):گووێرەوسار٬ هەوسار. –بوون: بریتیە لە کەوشەک بوون –قەوچ: لەوچەلەوچ ٬ چەنەلێکدان٬ چەنەلێدان٬ چەنەبازی٬ چەنەدرێژی٬ قەوچەی یەک لەدووای یەکتری. چەند جاران یەک لەدووای یەکتری٬ قەوچە کردنی ماکەران. –کردن: قەوچاندن٬ بریتیە لە کەوشەک کردنی یەکێک ٬ دەم لێکدانی کەر
قەیچە
داری دارە ڕای سەربانان
لچە
(کۆ.):دەمسووره٬ (کۆ.):جۆرە ماسییەکە دەمی سوورە
لەوچە
(کۆ.):زۆربڵێ٬ لەوجڕ٬ هەلەوەڕ٬ هەرزه٬ کەسێکە ووتەی بێ مانا و هەڵیت و پەڵییت بکات. دەم و لووتی ووڵاخ٬ لمبۆز٬ لە جنێودا بۆ مرۆیانیش بە کار دەبرێ.(کە.):سووحبەتچی٬هەرزەگۆ٬ زۆربێژ. (هەورا.): لەواشەی ووڵاخانە.(باک.ڕۆژ.کە.):زۆربڵێی
لەچە
بڕوانە:لەچی