تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەبانچە(باک)
ئامرازێکی مۆزیقەیە
تەوانچە(ئەردە)
جاخچە
کیسەی تووتنێیه و لە جاخی چکۆڵەترە
حاچە:
ئەم سەر و ئەو سەری درێژایی ڕەشماڵ یا خانوو، لە (حاچە)ی ڕەشماڵەکەوە وەستابووم واتە لەسەری درێژاییەوە، پەل و لک. ئەم دارە دووـ: دوولکە، دووپەلە.
حەوانچە (ئەردە.):
چتێکە بەحوادا فڕێدرابێ ، پەرت ، تووڕ، سووڕ.
حەووزچە:
چاڵاو ، ئاوگیر ، گۆڵ ، حەووز.
حەچچە (ڕۆژ.):
حەچە، هەچە. لە کاتی تووڕەبوون و نزیک بوونەوەی دوژمن لەو. بۆ ئاژۆتنی کەر و ئێستران بەکار دەبرێت.
حەچەحەچە:
بڕوانە: حەچەحەچ.
حەیچە حەیچ:
دادوفوغانی یەک لەدووای یەکتری.
خاڵیچە
(باک.)قاڵیچە،مافوورە.
خرچە
دەنگێکەوەکوودەنگی لەتکردنی شووتی، نازاو، کرمە، دەنگی جوویینی خرچە.گڕکە، (کە.)خرچان، خرچکە، زرک، قریک، جوورەکاڵەکێکی نەگەیشتووەوشیرینە
خونچە
نێوی ئافرەتانە. هەجە، گوڵی نەپشکووتوو، (باک.)ک پشکۆڤ، بێرۆڤ،دوگمە
خووانچە
(ڕەوا.): سینی، مجۆعمەی مس، سینی گچکە، سەلەیەکە لە شووڵی دروستکرابێ،(هەورا) نانەشانە، خووانە، خووانەدارینە، ئەشپی، (ئەردە.) گەورە، خووانی نان خوواردن،کەشەڤ، سینی
داڵووچە
(ئەردە.): داڵۆچە
ددانەڕچە
دندووکچە
(باد.): جوورە هەنارێکە