تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەرخچی(باک)
چەرخی
جوورە پارەیەکی کۆنی زێوینی گچکەیە پێنج پارە قرۆشێک بووە. (موک) جوورە گوڵێکە. (ئەردە) گرد، خڕ
چەرخیان(ئەردە)
خولخوواردن، گەڕان، خولیان، گەڕیان
چەرخە
خولانەوە بەکەوانەیی، خول، گێچکە، غار. (جا)_کردن: شەڕنەخێوی ووڵاخان، غاردانی ووڵاخانە بە دەورەدا. چەپکەن، کونێکە لە چیایان بە کونەودەری دەکرێ بۆ هاتوچۆ پێداکردنێدا. دەگژڕاچوون، پێشگرتن، بەربەرەکانی و بەرانبەری کردن، بەرەنگاری
چەرخەتوون(باک)
چەرخەتی(خۆ)
بادییەکی گچکەی دەسکدارە یا کلکدارە دۆشاوو دانووی پێ هەڵدێنجن. (خۆ) تریان و سەبەتەی گەورەیە
چەرخەدان
چەرخەمە
سەوەتێکی گەورەیە لە قامیشی دروست دەکرێ
چەرخەوان
بەڕێوەبەری ماکینان، هەڵسووڕێنەری ماکینان
چەرخەچێتی
بڕوانە: چەرخچی
چەرخەکردن
خولخووارند بە گردی چتێکیدا
چەرد
گەردە، چەرمێکی گەورە (دۆلکە)یە ئاوی پێ لە چۆمی هەڵدێنجن
چەرداخ
دەواری هاوینانە. کەپری نێو بێستان و باخ و باخچانە
چەرداوڕوو
چەتاوەڕوو ناوی تیرەیێکی کوردە لە نێوانی سنەو هەمەدانێدا
چەردە(بابا)
شکارتە. تاڵە ڕەنگێکە بە ڕەشی بنوێنی
چەرس(ئەردە)
چەبەنگ، گیایەکە وەکوو تریاک دەکێشرێ
چەرق(باک)
قرچەی شکانێیە
چەرقوبەز(باک)
جوورە هەڵپەڕینێکە بەجووتە سەردەگرێ