تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەپکەگوڵ
چەپکەگەنم
باقەگەنم، دەسکەگەنم
چەپگا
چەپگەرد
زاڵ، زۆردار: مەبەس لە ڕۆژگاری نالەبارو کەچ ڕەفتاری. چەرخ، ئاسمان، گەردوون
چەپگەردی
چەپڵە
چەپک، (باک) دێوول، بەهۆی شادی یا چتێکی سەیر هەردووک بەری دەستان بە توندی لێکدان بە چەشنێکی وا، کە دەنگی لێ بێت._لێدان: چەپڵەکوتان
چەپڵەقوزێ
مەبەس لە دەرکردنی یەکێکییە لە شووێنێکی بەسووکی و قیڕەقیڕ
چەپڵەلێدان
لێدانی چەپڵە بەلەپی هەردووک دەستان
چەپڵەلێکوتان
مەبەس لە بەدناوو ریسواکردنی کەسێکییە
چەپڵەڕێزان
بەدەستی گەل چەپڵەلێدان، چەپڵەلێدانی چەند کەسێک پێکەوە
چەپڵەڕێزانی(هەو)
جوورە گەمەیەکە
چەپڵەکوتان
چەپۆغان
کارکردنی پەنهانی
چەپۆک
چەپەڵۆک، بەدەستی کراوەوە بە تۆقەسەری کەسێکیدا ماڵین، بەدەست و پاشووی ووڵاخانیش دەڵێن
چەپۆکان
هەستانە سەر_: شاخکردن، چەپۆک وەشاندن، سمکۆڵ، هەردووک دەست بەزەویدا ماڵین، چالاخی، جڵفی، بزۆزی ئەسپانە
چەپۆکەسەرێ
بەبەری دەسی لە تۆقەسەری کەسێکیدادان، چەپۆک
چەپۆڵە
چەپۆڵەشێرە
گیایەکی کوێستانییە لقەکانی ڕوودەکەنەوە یەک وەکو چەنگاڵی شێری
چەپۆڵەشێوە
گیایەکی کوێستانییە لقەکانی کرژ دەبن و ڕوودەکەنەوە یەکتری وەکو چەپۆڵەی شێر