تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەغە
چغ، چغە، دەنگێکە بۆ دەرکردنی سەگان بەکار دەبرێت
چەغەرە(خۆ)
چەقەرە، گیاندارێکە لەبنەڕەتەوە بڕابێتەوە، کە بووژاوەو کارتەی دەرکرد_ی پێدەڵێن
چەغەچەع
چغەچغ، چغچغ، دەنگێکە بۆ دەرکردنی سەگان بەکار دەبرێت
چەفت(ڕۆژ.، کۆ.، جا.، هەورا.، دەر.، فە.، لو)
چەفتی(ژاوە)
خوواری، بەوار
چەفتیاگ(ئەردە)
چتی چەماوەوە، لار، گیڕیاگ
چەفتە(ڕۆژ)
چەتفەی ئاوریشمی، کە لە سەر دەبەسترێ، پارچەیێکی ئاوریشمییە بەسیم یا بە سوورمە چنراوە. داڵیت، داربەست. (ئەردە) درۆ، بوختان
چەفتەلی(ئەردە)
باڵاپۆشێکی ئافرەتانە، وەک چەفتەی بە سوورمە چنراوە
چەفتەو شڕە(ئەردە)
چەوتەو چیلە، تەماشا، ووردبینی، سەرنج
چەفتەوڕاس
چەفتەو ڕاسە، چەنگەڵ، قولاپ
چەفتەکەڵ
چەوتەکەل، گاجووتێکە تەمەنی چوار ساڵ بێ
چەفتەیی
تەنجامەی دەرگا
چەفی(باک)
چەفیە
چەتفە، چەفتەی ئاوریشمین
چەفیەو ئاگاڵ
چەتفەو حەگال
چەق و تەف
گڕو پف، گۆلێژە
چەق و چۆق
ددانە چیڕە، چۆقە چۆق، شەقەشەق، دیانەڕووکە، چرقەچرق، لەکاتی سەرما یان تاولەرزێدا دەنگی لێدانی ددانە
چەق(ئەردە)
ڕەگی سپی. پەی، بن، بێخ، ڕیشە. (هەورا) لەڕ، لاواز، (گۆشت)، ئاژاڵ یا ماڵاتی لەڕو لاواز. لاگڕنی گڕنیەکەی جگییە، قێزە. کەسێکە گیربێ لە کڕین و فرۆشتنێدا، چەقەسوو، سەخت. (هەورا) چەقە، چەقاڵتە. (موک): جەرگە، نێوەڕاست، ڕێباز، دارا لەسەر_ی ڕێگایە ڕاوەستاوە: واتە لە سەر نێوەڕاستی ڕێگایەدا ڕاوەستاوە
چەقالە
بادامی تەڕ یا ووشکی چکۆڵەی کێوییە، چووالە، چەقێلە، دەنکک، دەیندک، چووالە بایەو. دار_: چووالەشێنکە، باهیڤوایم، بایەف، شڤشینک، کالەشین، شەواڵشینک، چەقێلە، ناوکی تاڵەو هی شیرینیشی هەیە، کە خۆشکرێ دەخورێ. (ئەردە) چەغالە، میوەی نەگەیشتوو لە ڕێزەی قەیسی و هووڵوو، بادام