تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەڵاک(ڕەوا)
چەڵاک، دووفیچ. دارێکی درێژەو سەری دوو فلیقانەیە، مازووو گووێزو چتی تری پێ لە داری بڵند دەکەنەوە دەیتەکێنی، (خۆ) چەرەگە، تێڵا، (کە.، خۆ) چۆلانگ، (شار) چەڵانگ، چڵ، قەڵانگ، چڵ، قەڵانگ، قەڵانگە، (هەو) چۆلاک، گەلەندۆر، چلاک، چلەک، چەلامکە
چەڵاکە
قەڵانگ، دارێکی درێژە، سەرەکەی قولاپەدارە بۆ هەنار لێکردنەوەو میوەی تر بەکار دەبرێ. چەڵاک