تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرمەی چەکان
دەستڕێژ٬ قرمەی یەک لەدوای یەکتری٬ قرپەقرپ. –ی شکانی داروبار: قرچەقرچ
چەکان
نەمانی شیر لە مەمک یا لە گواندا
چەکاندن
زۆر مژینی مەمک لە لایەن ساواوە. (ڕۆژ) شیر لە مەمکی بە دژواری هاتن، مژینی گووان و مەمک، چڵپانن. (باک) چەکدارکردن، پڕچەککردن، ئامادەکردن
چەکانن
داچەکان
ناڕێکی و خووار و خێچی شان ومل
شان داچەکان
شل و شۆڕی ئێخەی پۆشەمەنی.