تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەوت
خووار، چەفت، لار، خێچ._بوون: چەمانەوە، خوواربوونەوە._کردن: چەماندنەوە. ناڕاست، هەڵە
چەوت و چێڵەگرتنەوە
چەوتان
چەوتبوون، چەمانەوە
چەوتانەوە
چەوتاوە
چەوتە چێلەگر(بابا)
سەرنجدان و پشکنین، چێڵەو چەوتە، چەوتەو چەوێڵە، چەوتە چێڵە
چەوتە(باد)
ڕێگای قەدپاڵ
چەوتەک
شەقەمێو، بریتییە لە توولەی مێو ڕاکێشان بە زەویدا، کە ناوەناوە خۆڵی بەسەردا بکرێت سەوز دەبێ ئەو لە نێوانه کانیاندا دەبڕ_رێن و لە یەکتری جووێ دەکرێتەوە ئەوسا هەر پارچەیەی دەبێتە بنێک
چەوتەکەڵ
چەفتەکەڵ، گاجووتی چوار ساڵەیە
بارچەوت
هەژار، کارناساز._ی: کارناسازی، هەژاری
دەمچەوت
دەمچەفت، بێکارە، دەست و پێ سپی، بهێ دەم و پل. –ی: دەمچەفتی ، بێکارەیی، دەست و پێ سپێتی
سەرچەوت
قەرزکووێر٬ ناڕاست٬ کەسێکە مافخۆربێ و قەرزان نەداتەوە٬ پەیمان شکێن. –ی: ناڕاستی٬ قەرزکووێری٬ بەڵێن شکاندن