تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەقەچەق
هەراهەرا، (کۆ) چیرەوە، چەقبەردەچەقبەردە، چقەچق، چەقەی یەک لەدووی یەکتری مرۆو ئاش و ئیتر، چەقەسوویی._کردن: گاڵین
چەقەچەناو
(؟)
چەقەڵ(ئەردە)
پاچکە، پێچک، قاچ و قول. (هەو) توورگ، (باک) تۆری، تووری، (بڵ) تێروو، واویک. داعبایەکی کێوییە لەڕەسەنی سەگییە بەڵان کلکی ئەستوورترو قەپۆزی باریکترە. هەر جێگایەکی لە تۆقەسەری کێوان یا لە کەناریان یان لە بەرقەدیان بڵندو قیت بێ(چەقەڵ)ی پێدەڵێن. لەڕ، لاواز. (بڵ) لووتکەی چیایەکی بەسەر لایەکیدا شۆڕ بێتەوە. پێچک، ئەو مێزە چووار چەقەڵە، واتە چووار پێچکە
چەقەڵاخ(ڕۆژ)
کەمێڵە، تڵ، پشکەڵ و پیسایێکە لە بەهاراندا، کە ماڵاتان و ئاژاڵان دووای ئەوەی، کە بە خۆیاندا دەفیڕێنن بە پاشڵیانەوە دەنووسێ
تێهەڵچەقان
تێهەڵچەقاندن
تێهەڵچەقێن
تێچوون، تێڕاکران، تێڕۆکران، هەڵچەقان، ڕاچوون، تێ هەڵچەقان، تێڕاچوونی چتێکی تیژی وەکوو دەرزی و دڕوو و ئیتر لە لەش یا لە چتێکی تردا
تێچەقاندن
تێچەقێنەر
ئەو کەسەی شتێک لە شتێکی بچەقێنێ
دارچەقەنە
سەرێکی لەسەر کەویژەیە سەرەکەی تری لە سەر دیوارە،چەقەنە سەرێکی بە نێوەڕاستی دارچەقەنەکەوە بەستراوە و سەرەکەی تریش شۆڕ بۆتە وە سەر بەرداشەکە
دامنەچەقان
بڕوانە:دامڵەچەقان
دامڵەچەقان
دامنەچەقان٬ (سەق.):بەرکەڵ سا نێر بێ یا مێ٬ نیوونی بەرکەڵ
داچەقان
ئاوەڵەبوون(بۆزار و ئێختە و ئیتر)، داچەقین
داچەقاندن
ئاوەڵە کردن(بۆزار و ئێختە و ئیتر)،ئێختە کردنەوە،داپچڕاندن. بردنە خووارەوەی چتێک بە چتێکی تردا، بە نهێم وەکوو بزمار بە دار و زەویدا
داچەقانن
داچەقاندن، چەقاندن، تێڕۆکردن.(ئەردە.)چەقاندنی دار و قەڵەم. داچەقاندن، ئاوەڵە کردنی زار و ئێختە و شووێنی تر
داچەقیان
(ئەردە.):داچەقان
داچەقین
چەقینی چتێک بە چتێکی تردا
دەسەچەقۆ
دەسکەچەقۆ.
دەمداچەقانن
دەممداچەقاندن
چاوبرسێتی، ئازوەری، قرم، زارداپچڕین
دەمەداچەقێ
زارلێک بوونەوەی کەسێکییە لەکاتی گیانەلادا کە هەناسەی درەنگ دەردەچێ. زارداچەقاندن، گیاندان، چەنەگە هەڵتەکاندن