تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەق و تەف
گڕو پف، گۆلێژە
چەق و چۆق
ددانە چیڕە، چۆقە چۆق، شەقەشەق، دیانەڕووکە، چرقەچرق، لەکاتی سەرما یان تاولەرزێدا دەنگی لێدانی ددانە
چەق(ئەردە)
ڕەگی سپی. پەی، بن، بێخ، ڕیشە. (هەورا) لەڕ، لاواز، (گۆشت)، ئاژاڵ یا ماڵاتی لەڕو لاواز. لاگڕنی گڕنیەکەی جگییە، قێزە. کەسێکە گیربێ لە کڕین و فرۆشتنێدا، چەقەسوو، سەخت. (هەورا) چەقە، چەقاڵتە. (موک): جەرگە، نێوەڕاست، ڕێباز، دارا لەسەر_ی ڕێگایە ڕاوەستاوە: واتە لە سەر نێوەڕاستی ڕێگایەدا ڕاوەستاوە
جەژنە چەقالە
جەژنێکە جوولەکان چەقالەو تۆکوولەکەی سووێری تێدا دەخۆن
چەقالە
بادامی تەڕ یا ووشکی چکۆڵەی کێوییە، چووالە، چەقێلە، دەنکک، دەیندک، چووالە بایەو. دار_: چووالەشێنکە، باهیڤوایم، بایەف، شڤشینک، کالەشین، شەواڵشینک، چەقێلە، ناوکی تاڵەو هی شیرینیشی هەیە، کە خۆشکرێ دەخورێ. (ئەردە) چەغالە، میوەی نەگەیشتوو لە ڕێزەی قەیسی و هووڵوو، بادام
چەقان
چکڵان، چەقین، دامەزرانی ئاڵاو گیاو ئیتر. چەقەنەی هەڵپەڕین و سەماو ئیتر
چەقاندن
چەقاندنی دارو درەخت و نەمام و ئاڵاو ئیتر، داچکاندن، داچکیلاندن، چکلاندن، دارناژتن، چاندن. دامەزراندن، کوتانی چتێک بە زەویدا
چەقاندنەوە
ڕەنج و ئازاردانی مەمکی دایکە لە لایەن منداڵی شیرە خۆرەیە، کە زۆر ئازاری بدات، چەوساندنەوەی مەمک. دامەزراندن، دووبارە چەقاندن
چەقانن
چەقانە(ئەردە)
چەقانەژەن
چەقەنەلێدەر، پلژەن، پلتەقێن، سەماکار
چەقاوەسوو
چەقەسوو، بێشەرم، سوواو، ڕودامڵراو، چوختی
چەقاڵ و بەقاڵ
بریتییە لە مەردومی هەرزەی بازاڕی
چەقاڵتە(ئەردە)
پیر، لە کارکەوتوو، داکەوتوو. چتێکە لە نێوانی گۆشت و بەزیدا لە پێست نزیکترەو بەکاری خوواردن نایەت. (هەورا) چەق، چەقە، چەک، یا ئاژاڵ و ئیتر
چەقبەردە چەقبەردە(کە)
چەقز
قوناخ، بنەکە. میوانخانە
چەقلانقۆچ(لو)
چەقلەبەرد(ڕەوا)
جوورە بڕوێشێکە لە شووێنێکیدا، کە دەستاڕ دەست نەکەوێ بە دوو بەردان گەنمی پێدەکەنە بڕوێش سابەو جوورە بڕوێشە دەڵێن:_
چەقلەماست(شکا.، باک)
چەقماق(باک)
چەقنەق(باک)
بەردی چەخماخی تفەنگییە
چەقوو(باک)