تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەقین
دامەزران، چەقان، داکوتران، ڕاوەستان، ڕۆچوونی چتێکی ڕەق لە چتێکی نەرمدا، تێڕاچوون، تێهەڵچەقین. لە قوڕی_: واتە لە قوڕی ڕۆچوون. داکوتران، ڕاوەستان. جگێن، یاری میچێن
چەقینەوە
دووای بارانە، کە زەوی پندڕ بۆوە دەڵێن نێربۆتەوەو چەقیوەتەوە
داچەقین
چەقینی چتێک بە چتێکی تردا
پیاهەڵچەقین
تێهەڵچەقینی دڕک و داڵ یا بزمار