تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەرخە
خولانەوە بەکەوانەیی، خول، گێچکە، غار. (جا)_کردن: شەڕنەخێوی ووڵاخان، غاردانی ووڵاخانە بە دەورەدا. چەپکەن، کونێکە لە چیایان بە کونەودەری دەکرێ بۆ هاتوچۆ پێداکردنێدا. دەگژڕاچوون، پێشگرتن، بەربەرەکانی و بەرانبەری کردن، بەرەنگاری
چەرخەتوون(باک)
چەرخەتی(خۆ)
بادییەکی گچکەی دەسکدارە یا کلکدارە دۆشاوو دانووی پێ هەڵدێنجن. (خۆ) تریان و سەبەتەی گەورەیە
چەرخەدان
چەرخەمە
سەوەتێکی گەورەیە لە قامیشی دروست دەکرێ
چەرخەوان
بەڕێوەبەری ماکینان، هەڵسووڕێنەری ماکینان
چەرخەچێتی
بڕوانە: چەرخچی
چەرخەکردن
خولخووارند بە گردی چتێکیدا
دووچەرخەی دە سی
عەرەبانەی دەستی، گەردوونەی دەستی
دووچەرخە
ئەسپە ئاسنینە، پایسکل.عەرەبانەی خاک و خۆڵ و زبڵ پێ فڕێ دانێ