تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەتارە(کۆ.، باک)
جوورە پارچە (قوماش)ێکی ئاوریشمییە
چەتال(بابا.، کۆ)
چەتان
پەردەی سەری عەرەبانەی خەرمان گووێستنەوەیە
چەتاندن(شکا)
چەتاوەڕوو(بابا)
بێچاوەڕوو، بێشەرم، ڕووهەڵماڵراو
چەتاڵ
جووتەنێزەی دارە. سێپای دووربینان و تفەنگ و هەموو جوورە چەکێکییە بۆ نیشانەگرتن. دووشاخە، دووگوێ، ئەستوندەی پێش خێوەتان. کە سەری دووگوێیە. دەواری گچکەیە. قولاپ، چنگاڵ، چەنگاڵی نانخوواردنێ
چەتر(موک)
سێوان، سەیڤان، بەرباران، سەویانە، (هەو) سەیوان. بۆ پارێزگاری لە بارانە لەسەر سەر ڕادەگیرێ هەر وەکوو سەیوان بۆ تیشکی هەتاو لە هاویناندا لەسەر سەر ڕادەگیرێ. (ئەردە) سەرهەڵپاچراو لە بۆ دارو درەخت
چەترباز
ئەو کەسەیە بە چەتری لە بڵندییەوە لە فڕۆکەی دێتە خوار._ی: لە بڵندییەوە بەهۆی چەتر خۆ گەیاندنەوە سەر زەوی
چەتربوون
چەترهەڵدان
مەبەس لە خۆ گیڤکردنی قەلەموون(عەلەشیش)و تاووسە
چەترکردن
خۆگیڤ کردنی قەلەموون، عەلەشیش و تاووس و چەترهەڵدانی تاووس و عەلەشیش و ئیتر. هەڵپاچینی سەری دارانە بۆ ئەوەی سەری وەکو چەتری لێبێت، بڕینی لکە بێکەڵکەکانی داران
چەتری هاوین(باک)
چەتری هەتاوی
چەتری ڕزگاری
چەترێکە لە کاتی لێقەومانێدا لەسەر فڕۆکەی بەهۆی وییەوە خۆیان فڕێ دەدەنە سەر زەوی
چەترەقی
چەترەقە
چەترەقە(هەو)
ئەستوورکێکە بە کونجییەوە لەسەر ساجی برژابێ
چەتفە
چەفتە چەفیە، جوورە پارچەیێکی دەزووو هەم ئاوریشمییە پیاوان دەیکەنە پێچی سەریان
چەتل(باک)