تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ددانە چیڕە
چۆقەچۆقی ددان لە سەرمان یا لە ترسان، ڕچ، دانەڕچە، دان ڕسکی، بۆ هەژاری و دەستکورتیش بەکاردەبرێ
چیڕە
جیقە، جیکەی کەو. زاڵ._بوون: زاڵبوون._کردن: ڕیچکردنەوە، زاڵکردن، قرچە، جیڕە. لە ددانەوە هاتن: قرچوون._وەبوون (ئەردە): ڕیچبوونەوە
چیڕەدرێژ
دەنگ بڵندو تیژو درێژو ناپەسند، چەنەسووک، چەنەباز، زۆربڵێ._ی: چەنەبازی، زۆربڵێیی، چەنەسووکی
چیڕەوەکردن
چیڕە لە ددانان هێنان لە ڕقان
چیڕەچیڕ
دەنگی ددانان و دەرکەو تەختەو ئیدیکەیە، جوورە دەنگێکیشە لە کەوەوە دێ
ددان لەچیڕەوەبردن
گوڤێن، قرساندن