تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چیت
تەنراوو چنراوی لۆکەییە ڕەنگاوڕەنگە ژنان بۆ پۆشاکی بە کار دەبەن، پارچە، (هەر) چیغی کورتە بۆ بەرخان. (باک) تیغە، پەردە چیغ
چیتر
چیدی، هیچی دی
چیتک(باک)
قەفەقامیشێکە، کە دەرمانی تێدابێ، لوولەی قامیش و ئاسن
چیتۆکە(باد)
چتی خراپ و کەم نرخ
قۆچیتاش
ئەو کەسەیە مووی پێشی ناوچاوانی ئەم و ئەو بۆ جووانی بتراشێ. –ی: تاشرانی مووی پێشی ناوچاوان بۆ جووانی
بەرچیت(باک)
پەردە، تیغە، پەردەیێکە، بۆ هەوا بگیرێتەوە. تیغەیێکە لەقامیش لە نێو خێوەت و چادراندا بۆ جووێ کردنەوەی جێگای پیاو ژنان. بەرچیغ