تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چۆچڵە(ئەردە)
قیتکە، چیچڵە، بەڵوکە
چۆچە
جوورە خشڵێکی ئافرەتانە: گوڵێکی خڕەو پرپرەشی هەیە بە ئاڵقە لەلای گووێی لە کڵاوەکەی دەخرێ
چۆچە(ڕۆژ.، کۆ)
پارچە زێڕێکی سێ لزگەییە ژنان بە سەرو کڵاوی خۆیانی دادەگرن و بە لاجانگیاندا شۆڕ دەبێتەوە بە سێ لزگەکان دەڵێن_، پرپرە
چۆچەک
جوورە خشڵێکی ژنانەی پانی پرپرە دارە بە لای ڕاست و چەپی سەریاندا شۆڕ دەبێتەوە
چۆڕ
چڕ، نەخت، کەم، چک، قوم، تنۆک، تنۆکە؛_ێک ئاو: کەمێک ئاوە تەنها بۆ ئاوە،_ی لێ بڕی: تنۆکەی لێبڕی
چۆڕان
چۆڕاندنەوە
چکاندنەوە، تکاندنەوە، داچۆڕاندنەوە
چۆڕانەوە
چۆڕاوکە
چۆڕاوگە
بەرپلووسک، شۆڕاوگە، باراناوێکە بە گووێسووانەدا بێتە خووارەوە، جێگای ڕژانی ئاو
چۆڕاوەوە
تکاوەوە، چکاوەوە
چۆڕبڕ
ووشک و چکبوونی ئاو لە شووێنێک، کە چۆڕی تێدا نەمینێ، ووشککردنی ئاو لە شووێنێک
چۆڕک
جۆڕک، توورەکە، کوندە؛_ە میزێکی کرد: توورەکە میزێکی کرد
چۆڕکە
جێگایەکە ئاوی لێ بچۆڕێتەوە
چۆڕیانەوە
چۆڕین
گیایەکی کێوییەو گەڵای سێ سووە وەکوو پیوازی بڵند دەبێ بە تەڕی و ووشکی لەگەڵ هەموو جوورە چێشتێکی دەخورێ