تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چۆرتدان
وەنەوزوان
چۆرتشکان(موک)
بارتێکچوون و داچڵەکینی تریاک کێشانە بە تەقەیەکی
چۆرتک
کەمۆکەیەک ئاو
چۆرتکە
چۆرتی دوکانداران، مرازێکە، ئەژماری پێ دەکرێ
چۆرنوسقاو
ترنووسقاو، چەوریێکی کەمە بکەوێتە سەر ئاوی شۆرباو
چۆش
چۆئش، ووش، ووئش، هۆش، هۆئش، وەش، ووشەیێکە بۆ ڕاوەستاندنی گووێدرێژان بەکار دەبرێت
چۆغان(هەو.، فە)
گیایەکە کۆلکەکەی بە کوتراوی وەکوو ئەسپۆن کەل و پەلی چڵکنی پێدەشۆرێ، کە بە لفکە لەشی خورشتداریشی پێ بشۆرێ زۆر بە سوودە
چۆغە
چۆخە، جوورە تەنراوێکی خوری خاوداری جووانی هەمە ڕەنگەیی نرخدارە. چۆخەیەکە لەگەڵ ڕانکی لەبەر دەکرێ
چۆغەبازەڵە
چۆغەڕەش
بریتییە لە چێشتی ماشی ڕەش
چۆق
نەفەسێکە، کە لە قەلیانی دەدرێ، قوم
چۆقان
لەرزین، (لەسەرمان)
چۆقاندن
لەرزاندن(لەسەرمان) یا لە ترسان، هەڵقرچاندن لە تاوەو چتیتردا
چۆقانن
چۆقدان(کە)
چۆقل(باک)
نەرمەی بەلەکێیە، لوولاک، لاق
چۆقیان
چۆقین
لەرزین لە سەرمان
چۆقە
چیڕەی ددان، دەنگی وێککەوتنی ددانانە لە کاتی لەرز یا ترس یا سەرمایەدا، کزە، سۆز، سۆزش