تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چڵ
زەڵ، زل، پت، (هەورا. کۆن) تل، لق، تەنها بۆ تاکە گیا یا پووشێک بەکار دەبرێ. (باک) زگپەرست، قرمدار، چاوبرسی، زۆرخۆر. (باک) پێچراو، خووار. (ئەردە) گێل، گەوج، فل، پەخمە. دووجار بیست، چەل (40). باڵندەیێکە، چەکچەکیلە (بەلامی قەڵەو). تروان، پلدان، (هەورا) قوڵدان، (دەر) تریوینک._دان: (هەو) پتدان، لێدان و هەڵاوێژتنی برینان یان جوڵانی جێگای هەڵامساوە، کە کێمی تێدابێ. لکەدار، چەڵاک، دارێکی ڕاست و درێژە بۆ لێکردنەوەی مازووو گووێز لە لکە بەرزەکانی داران. چیچە، شاقوت، گۆی مەمک._ی گووان: گۆی مەمک. چڵی دارو گیا، لکی دار
چڵ و چێو(شارە)
هەژگ و هەژاڵ، چیلکەو پارچە داری ووردو کورت وەکوو شیشەی تووتن، چیلکە، داردەست، چیلکەو دڕووی سووتاندنی، چوکڵە
چڵانن(ئەردە)
چڵاو
(کۆ) چەڵاو، جوورە پڵاوێکە
چڵاک(ئەردە)
نەمامی داران
چڵتووکجاڕ
چڵدان
(هەو) پتدان، (باباهەورا) پلدان، تلدانی برین، (دزە) تروان، (هەورا) قولدان، (هەو) ترواندن، (فە) وورک، لێدان و هەڵاوێژتن و جووڵانی برینان یا جێگای هەڵامساوە، کە کێمی تێدابێ
چڵم
(هەورا) چرم. کڵم، (باک) لیک، ئاوو تەڕایێکی توندە لە کەپۆ دێتە دەرێ، کە لنج و سووێرە، زۆخو گەرێزی کەپۆیە
چڵمسین(زا)
ژاکان، سیسبوونی گوڵ
چڵمن
(هەورا) چرمن، گیاندارێکە چڵمی زۆربێ
چڵمەلەتە
مەبەس لە ناوکی گووێزو بادام و ئیترە، کە هێشتا شیرە بێ و خۆی نەگرتبێ و نەگەیشتبێ
چڵومەل
چڵوو
(باک) چلۆ، (هەورا) چرۆ، (خۆ) چروو،_ی چکۆڵە: چڵووک، لکە گچکەکانی دارە مازوو و بەڕوو و ئیترە بە گەڵاکانیانەوە. گەڵای دارانە، کە تازە دێ دەربێ و بەقەد بادامێکییە، (کۆ) پۆقرە، (شار) چرۆ
چڵپاندن
فێڵ و فەرەجکردن، خوواردنەوەی ئاوی سەگانە بە زمان. (باک) لێکردنەوە، پەڕاندن
چڵپانن
چلپەچلپ و دەنگی ئاو خوواردنەوەی سەگ و پشیلە. (ئەردە) چەکاندنی مەمک، مژین
چڵپاو
قوڕاو، پیساو، چڵکاو، زڵقاو
چڵپە
چەکاندنی مەمک و گووان، دەنگی خوواردنێکە، کە بە چاوچنۆکی پەیدا بکرێ و هەڵ بلووشرێ. (شا) شڵپەی ئاوێ، (ئەردە) لەپلەپ، بە دەنگی ئاو خوواردنەوەی سەگ و پشیلانیش دەڵێن
چڵپەچڵپ(شا)
شڵپەشڵپی ئاوێ، لەپلەپ، چلپەی یەک لە دووای یەکتری، چڵپ چڵپ
چڵک
(خۆ) چرک، (باک) قرێژ، (ئەردە) زیرگ. کێم و هەواو زووخاوی برین