تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چڕە(شکا)
بۆچی؟، لۆچی؟، بۆ؟، لۆ؟،_(باک) بۆچی؟، لۆچی؟، بۆ؟، لۆ؟، چرا. جەنگەڵ و دارستان و لێڕەوار. (هەورا) بانگ بکە، گازکە. (جا) چڕە، کەڵەکە، تێکهەڵاوێژتنی مەردوم لەبەر زۆری. قاو، دەنگ، دەنگەدەنگ
چڕەبەندان
کۆبوونەوەی مەردومی زۆر لە شووێنێکا بە ناڕێکی
چڕەدووکەڵ
دووکەڵی زۆرو توندو پەیت
بەرزەچڕە
بەرزەچوڕڕە
هاوچڕە
ئەو کەسەیە گۆرانی دەگێڕێتەوە
چڕچڕە
باڵندەیێکی زۆر گچکەیە وەکوو چۆلەکەی وایە بەڵان کەمێک ڕەشترە