تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێڕاچوواندن
تێڕۆچوون
تێکهەڵچوون
بەگژ یەکتریدا چوون، بەرەنگاری یەکتربوون
تێکچوو
تێکچوون
خرابوون، ئاڵۆزو ناسازبوون. (باک) بەقم. پەرێشان بوون، پەنگخوواردنەوە، ناکۆک بوون، هەرافتن، شێوان، شڵەژان، لۆس بەلۆس، ڕێک و پێکی لەناوچوون. پێ : چۆرت پارەبوون. دڵ_: دڵ پێکداهاتن. ناکۆکی، شەڕو کێشە. دوورکەتنەوە
تێکچوونی کارو بار
تەختەچوو
حەچولوور:
وەڕین و لوورەی سەگییە.
داچوون
هاتنەخووار، ڕۆچوون، بەقووڵاییدا چوونە خووارەوە بەزەوی و شووێنانی تردا. پێداچوون، تێ هەڵچەقان .درێژەپێدان
دڵ تێکچوون
دڵتێکهەڵاتن
دڵ لێچوون
حەز لە چتێک کردن، شێفتە بوون، حەسپەن بوون
دڵپیاچوون
حەزکردن لە چتێک
دڵچوون
ویستن، حەزلێ کردن، دڵویستن، خ.شویستن، مگێز، ئارەزوو کردن، بێ هەست و بێ هۆش بوون
دڵچوونەسەر
حەزکردن
دەرچوو
دەربازبوو٬ لجێ چوو٬ لەگەچوو٬ دەرهاتوو٬ لەترس دەرچوو
دەرچوون
دەرباز بوون بەتوندو تۆڵی. تەقینی چەک لە خۆیەوە.چوونەدەر٬ دەرهاتن٬ دەرکەوتن٬ پێ یا دەست لە جێ چوون٬ لەگەچوون. پوختە و قاڵبوونی هەندێ چت یا مرۆ. هەڵاتن٬ تێ تەقاندن٬ تەقین٬ ڕزگاربوون.قوتاربوون. لەکێشە و ڕووشە و گێچەڵ و کاروباران . چوونەدەر٬ وەدەرکەوتن٬ دەرکەفتن٬ (هەورا.): بەرشیەی٬ دابڕان٬ ژێ بوون٬ ڕووان٬ سەرهێنانە دەرێی سەوزایی
دەست بەسەرداچوون
دەست بەسەرداڕۆیشتن،دەستەڵات،پەلی بەنی ئادەمی وهەمووگیاندارێک لەشانیەوەتاپەنجەکانیەتی.بەسەرداڕۆیشتن.
دەمچوونەکلیلە
زاربەستران لە ترسان و بە هەر هۆیەکی بێ