تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بچووکێتی
بچووکاهی، منداڵێتی
بچووکەڵە
بۆچووم(باک)
داخ، دێخ، خەت، دێر. دێغی خەنجەرو تیغان، دێخدێخ
بیرچوون
چت لەیاد دەرچوون لە دەمێکیدا ، لەبیرچوون، فەرامۆشکردن
بیرچوونەوە
دەرچوونی چت لەیاد بە ئێگجاری
بێچوو
منداڵی ساوا، بێچووی باڵندەو ئاژاڵان، بەچکە، بەچی، بەچە، بیچی، وەچکە، دۆڵ، (دەر) بیچوولە، وەچکە. جوورە پارەیەکیش بووە
بێچوولە
ساوای گیاندار، بێچوو. پارچەیەکە دەکەوێتە ئاستی نیفەکی ژنانەوە
بێچووەان
بێچووەمامز
بەتاناچوون
بەتان و پۆداچوون
بەرچووڤ(باک)
بەرچووق
بەرەوپێشەوەچوون
چوونەپێشەوە، پێشڤەچوون
بەزەویاچوون
بەزەویدا ڕۆچوون و چوونە خووارەوە
بەساڵداچوو
بەساڵداچوون
پیربوون، گەیشتنە سنووری پیری
بەسەراچوون
لەبیرچوون، لێ تێکچوون. سەر لێ شێوان، وازلێ هێنان، هەڵبوواردن، ڕابردن، لەسەر چوون، تێپەڕین. چوونی یەکێک بەسەر یەکێکی ترا لظهکاتی کار یا کردارێکیدا
بەسەرچوون
بڕانەوەی کاتی چت، تێ پەڕین، بەسەرچوو واتا کاتی تێپەڕێ. ئاو هاتنەوەی گیاندار؛ فیسارەکەس بەسەرچوو: واتا ئاوی هاتەوە
بەسەریەکداچوون
چتێکە تێکەڵ بە چتێکی تر بێ. بەسەر دەست تێکەڵاوی ژن و پیاوێکیدا چوون