تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووکێتی
(باک) گچکەیی، چووکک
چووکە
بڕوانە: چووک
چووکەڵ
نێوی نێرینانە
چووگان(زا)
چووڵانە(کەل.، زەن)
لەسایە، لە میهرەبانی، سایە، سەبارەت؛ له_ی تۆوە پێکهاتووە: لە سایەی تۆوە پێکهاتووە
چوویت(هەورا)
شوویت، (ڕەوا) دۆراخ، جوورە دەرمانێکی شینیشە لەناو ئاو دەکرێ ستیلی سپی و هەندێ کاڵای تری تێوە دەدرێ بۆ جووانی
چووین
ڕۆیشتین
چوویک(باد)
چوویین(ل)
چووێ(فە)
چووێدار
چووێر(موک)
گێڕ، چووێل، (ههورا) چەوێڵ، چەوت، لاق خووارو خێچ، گێڕ، بۆ مرۆڤ و ووڵاخ و ئاژاڵ و هی وا بەکار دەبرێ، کە لاق یا پاشوو بنگێوێ و لێکبدات. (خۆ) کەسێکیشە لە کاتی ڕۆیشتنێدا پانیەکانی لێک دوورو پەنجەکانی نزیکی یەکتری دابنرێن
چووێشتیر(موک.، خۆ)
بزنێکە هێشتا نەزابێ یا ساڵێکی تەگەی نەگرتبێ و قسر بێ، (باباهەورا) چتیر، (دەر) چوشتیر، (باکزەن) تشتوور، پشتیر، تشتیر، تووێشتیر
چووێشکە
چووێچکە
داران، ئەو لکە دارە چکۆڵەو شلکانەیە، کە لەبن لکە گەورەکانی داران دەری دەکات، وەچ، وەچە، چووکڵە، چووچکە
چووێڵ(ڕۆژ)
چووێر، ووڵاخێکە هەر دوو پاشووی گێڕو کەوانەدار بێ و لە ڕۆیشتنێدا پاشووی بنگێوێ، واتە سەمەنگوڵ بێ
چووە(هەورا)
چووەر(هەورا.، ئەردە)
چەن و چوون
چەن و چۆن، چەندو چوون، گێرەو کێشە