تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرتیاچوون
مەبەس لە مردنە لە پێناوی هەر چتێکیدابێ
سەرتێداچوون
لەنێوچوون٬ تێداچوون
سەردەرچوون
مەبەس لە شارەزاییە لە هەر چتێکیدابێ: ئازاد سەری لە زۆر کاران دەردەچێ
سەرلێتێکچوون
سەرلێ شێوان.
سەرچووزەڵە
(شا.): چووزەڵە
سەرچوون
کوژران٬ مردن٬ تێداچوون. تێپەڕینی سەر٬ تەواوبوون٬ بە پایان گەیشتن٬ بە-:بەهەڵەچوون
فچووز
ماڵاواییە بۆ کاتێکی دوور لە کاتێکیدا بەکاردەبرێ٬ کە مرۆ بە سەفەر بچێ وەڵامیش هەر فجووزە
قرچوون
(باک.): چیڕە لە ددانەوە هاتن
قووتچوون
چوونەخووارەوەی چتە بەناو چتێکی تردا٬ پارووەکە قووتچوو: قووتدرا٬ ڕۆلە ئاوەکەدا قووتچوو:ڕۆچوو
قەمچوورە
(باک.): ماڵاتێکە لە مێگەلان دەسێنرێت
قەمچوولە
(ڕەوا.):بەربەنه٬ ژێرچەنە٬ لەبەن یا لە قەیتان لە زێڕ یا لە زێو دروستدەکرێ
قەمچووک
بریتیە لە تیکە نان وەکو کەوچک دەمی دێتەوەیەک ماست و شلەمەنی پێدەخۆن٬ قاپووچکە
لاچوون
کلابوون٬ شەلپین.
لێچوون
دەڵاندن (بۆئاو)٬ڕەنگ و چڵک لەبەر ڕۆیشتن.(کە.): وێچوون
لێکچوون
بەیەک چوون
لەبەرچوون
هێنانە دونیای منداڵی مردوو
لەجێگەچوون
ڕاگیراو٬ لەجێگەچوون:ڕاگیران
لەخۆچوون
بوورانەوە٬ لەهۆش چوون
لەدەست دەرچوون
بڕوانە:لەدەست چوون
لەسەرچوون
وازهێنان لە کارێک ٬ کە دەکرێت٬ لە بیر چوون