تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیەکاچوون
چوونی چەند چتێک بەناو یەکتریدا. تەنران. تێکەڵ کردن. ڕووخاندن، داغانکردن
تیاچوون
تێداچوواندن
پاماڵکردن، پایەماڵکردن. پێچوواندن، مراندن، کوژتن، زیان پێگەیاندن
تێهەڵچوونەوە
پەشیمانبوونەوە، بادانەوە، دەست پێکردنەوە
تێوەچوون
تێوەگلان، تێڕابوون، پێوەچوون، کۆپیان. دەست پێکردن، خۆ لەبەرنان، شاندانە بەر کارێکی بۆ کردنی. دەنێوەوە چوون، تێوەگلان، دەسڕەکە لە ڕۆنەکه وە چوو
تێچوواندن
تێچوون
ئەو خانووە هەزار دیناری تێچووە، واتا لێی سەرف بووە. شاندانە بەر کارێکی و تەقەلای تەواوکردنی دان بەگەرم و گوڕی. تێڕاچوون، تێڕۆچوون، تێهەڵچەقین، تێوەچوون، بۆ بزمارو دەرزی و سینگ و چتی وا بەکار دەبرێ. تێداچوون، لەناوچوون، تەفرو توونابوون
تێڕاچوواندن
تێڕۆچوون
تێکهەڵچوون
بەگژ یەکتریدا چوون، بەرەنگاری یەکتربوون
تێکچوون
خرابوون، ئاڵۆزو ناسازبوون. (باک) بەقم. پەرێشان بوون، پەنگخوواردنەوە، ناکۆک بوون، هەرافتن، شێوان، شڵەژان، لۆس بەلۆس، ڕێک و پێکی لەناوچوون. پێ : چۆرت پارەبوون. دڵ_: دڵ پێکداهاتن. ناکۆکی، شەڕو کێشە. دوورکەتنەوە
تێکچوونی کارو بار
داچوون
هاتنەخووار، ڕۆچوون، بەقووڵاییدا چوونە خووارەوە بەزەوی و شووێنانی تردا. پێداچوون، تێ هەڵچەقان .درێژەپێدان
دڵ تێکچوون
دڵتێکهەڵاتن
دڵ لێچوون
حەز لە چتێک کردن، شێفتە بوون، حەسپەن بوون